له نوێترین تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێکی ئه‌لکترۆنیدا بۆ کردنه‌وه و کراککردنی وشه‌ی نهێنی که به شێوازی هێما داڕێژرابوون له لیستێکدا که 16 هه‌زار و 449 پاسوۆردی تێدابوو خرایه به‌رده‌ست کۆمه‌ڵێک هاککه‌ری پێشکه‌وتوو، هاککه‌ره‌کان توانییان له ماوه‌ی کاتژمێرێکدا 14 هه‌زار و 800 پاسوۆردیان لێ کراک بکه‌ن و بیدۆزنه‌وه.
تاقیکردنه‌وه‌که له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئارس-ه‌وه ڕێکخرابوو که ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێردا هاککه‌ره‌کان توانییان نزیکه‌ی 15 هه‌زار وشه‌ی نهێنی به‌ده‌ستبهێنن که به‌شێکی زۆری ئه‌و وشه نهێنییانه 16 کاراکته‌ریان تێدا هه‌بووه، وه‌ک: qeadzcwrsfxv1331، 12kjwxnahtowq256 ، … که تێکه‌ڵه‌ی ژماره و پیت بوون.
ئه‌م هه‌واڵه بۆ هاوڵاتیان و دام و ده‌زگاکان زۆر مه‌ترسیداره و پێویسته له به‌هێزیی وشه‌نهێنییه‌کانیان دڵنیا ببنه‌وه.