بەهۆی تیژرەوەیەوە کەریم بنزیمەى فەرەنسی و یاریزانی ریاڵ مەدرید لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت
بنزیمە بە خێرایی پێچی کردۆتەوەو شوێنەکەشی کە پێچی تیا کردۆتەوە هەڵە بوە.
ئەوەش واى کردوە کە پۆلیسی مەدرید دواى بکەون و رایبگرن.
پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوتوە کە بنزیمە مۆڵەتی شۆفێریشی پێ نەبوە.
ئەمە یەکەم جار نیە بنزیمە بەهۆی تیژرەویەوە دەگیرێت و پێشتریش ساڵی 2013 هەر لە بەر تیژرەوی کەریم بنزیمە لەلایەن پۆلیسی ئیسپانیاوە گیرا و ئەوکات بە 18 هەزار یۆرۆ غەرامە کرا.