سێ شه‌ممه‌ , نیسان 30 2024
You are here: Home / زانستی / یەكیتی بۆ بەرزانی : سازانی نیشتمانی

یەكیتی بۆ بەرزانی : سازانی نیشتمانی

سەبارەت بەو نامەیەی سەرۆكی هەرێم كە كۆتایی مانگی رابردوو ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی كرد، لەبارەی پرسی دەستور، لەوبارەیەوە ئازاد جندیانی وتەبێژی رەسمی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رايگەیاند: رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو نامەیە.

وتیشی: لە مەكتەبی سیاسی لەبەر رۆشنایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی كە ماوەیەك لەمەو پێش سازكراو تێیدا بڕیاردرا كە بە سازانی نیشتمانی ئەو پرسە چارەسەر بكرێت.

راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممە نامەیەك گەڵاڵە دەكەین‌و ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی دەكەین.

جێی ئاماژەیە، كۆتایی مانگی رابردوو مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەیەكی ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان كرد بۆ ئەوەی راو بۆچوونی خۆیان لەسەر پرسی دەستور بخەنەڕوو.

About admin

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top
Marquee Powered By Know How Media.