سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌ینێت، مه‌رجی گۆڕان بۆ ده‌ستپێكردنی دانیشتنمان له‌گه‌ڵ پارتیدا، ده‌ستبه‌ركاربوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانمانه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عیراق راگه‌یاند: “داوامان له پارتی كردووه رێز له یاسا و حكومه‌ت و ده‌زگا شه‌رعییه‌كان بگرێت”.
وتیشی: “ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكی نێو ماڵی كوردی و عیراقیش بۆ نێوه‌ندگیری قبوڵ ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “پارتی به‌رده‌اومه له سه‌ر فشارخستنه سه‌ر گۆڕانخوازان و چالاكی مه‌ده‌نی له شاری هه‌ولێر و له‌رێگه‌ی مه‌سجه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و جێهێشتنی هه‌ولێریان لێی ده‌كه‌ن”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “تا وه‌كو ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ نیه‌تێكی نیه بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی، بۆیه پێویسته یه‌كه‌م جار، پارتی ده‌ست له‌داگیركردنی هه‌ولێر هه‌ڵبگرێت و دۆخه ئالۆِزه‌كه ئاسایی بكاته‌وه و په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی گۆڕان بگه‌ڕینه‌وه بۆ هه‌وڵیر وه‌ك مه‌رجێكی پێشوه‌خت بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه”.