سێ شه‌ممه‌ , نیسان 30 2024
You are here: Home / زانستی / كەركوك : نائارامی ئەمنی دروست دەبیت

كەركوك : نائارامی ئەمنی دروست دەبیت

هێزه‌كانی سوپای عیراق به‌ڕێنمایی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی دیجله‌ له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك جموجوڵیان پێده‌كرێت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیسیش ئاگاداری بارودۆخه‌كه‌یان كردوه‌ دواتر هێزه‌كه‌ی سوپا پاشه‌كشه‌یان كردوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری سوپای عیراق ئه‌و زانیارییانه‌ی بۆ gnews پشتڕستكرده‌وه‌و وتی: ئه‌مڕۆ 3-6 ئه‌و هێزانه‌ی جموجوڵیان پێكراوه‌، پێكهاتون له‌فه‌وجه‌كانی یه‌ك و دووی مغاویری فیرقه‌ی 12ی سوپای عیراق و سریه‌یه‌كی هه‌واڵگری هه‌مان فیرقه‌، جموجوڵه‌كانیش له‌دوو ناوچه‌ی باشوری كه‌ركوك ئه‌نجامدراون.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاری ئه‌منی له‌كه‌ركوك ئه‌وه‌ی بۆ gnewsخسته‌ڕوو كه‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك گه‌یشتوه‌ له‌باره‌ی جموجوڵه‌كانی سوپای عیراقه‌وه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ 3-6 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس ئاگاداری بارودۆخه‌كه‌یان كردوه‌و دواتر هێزه‌كانی سوپا له‌و ناوچانه‌ پاشه‌كشه‌یان كردوه‌ كه‌ بۆی هاتبوون، دواتریش بارودۆخه‌كه‌ هێوربوه‌ته‌وه‌.

gnews

About admin

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top
Marquee Powered By Know How Media.