رۆژنامه‌ی (الدستور الإلكترونی)ی وڵاتی میسر، بڵاوی كردۆته‌وه كه به‌هۆی چه‌ند بوتڵه ئاوێكه‌وه ده‌مه‌قاڵه له نێوان دوو كۆمه‌ڵه‌دا روویداوه‌و بووه‌ته هۆی شه‌ڕو پێكدادان له نێوانیاندا و چه‌ندین كه‌سیش به كوللـه بریندابوون.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی ئه‌و رۆژنامه‌یه، هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و بۆ چه‌ند سه‌عاتێكیش هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتیان له شه‌قامه‌كه‌دا راگیراوه.
به پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه دووكاندارێك ویستوویه‌تی چه‌ند بوتڵه ئاوێك له به‌رده‌م دووكانی دراوسێكه‌ی كه هاوپیشه‌ی خۆیه‌تی دابنێت، به‌ڵام دووكانداره‌كه‌ی دراوسێی رازی نه‌بووه‌و ده‌مه‌قاڵه له نێوانیاندا ده‌ستی پێكردووه‌و بووه‌ته هۆی شه‌ڕو پێكدادان له نێوان خزم و كه‌سوكاری هه‌ردوولادا.