مه‌لا به‌ختیار، پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك له‌كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندام بووه‌كانی سه‌نگه‌ر كرد‌و له‌دیدارێكیشدا، رایگه‌یاند “به‌یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی، هه‌موو ئه‌و فاڵانه‌مان به‌تاڵكرده‌وه، كه بۆ یه‌كێتیی ده‌گیرانه‌وه‌و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێتیی نیشتمانی-یشمان سه‌لمانده‌وه”.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌و دیداره‌شدا، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 8/6/2013، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌شێركۆ شێخ نوری جێگری سكرتێر‌و به‌كر سدیق كارگێڕی كۆمه‌ڵه‌و جه‌بار كۆزه‌ڕه‌قه‌یی سه‌رۆكی لقی سلێمانی، كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندام بووه‌كانی سه‌نگه‌رو ژماره‌یه‌ك له‌كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری لقی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، شێركۆ شێخ نوری، به‌ناوی كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ره‌وه، پیرۆزبایی یادی (38)مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی و (37)مین ساڵڕۆژی به‌رپابوونی شۆڕشی نوێ-ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد‌و هه‌روه‌ك پشتگیری كه‌مئه‌ندامانیشی بۆ ڕێبازی روون و ڕه‌وای یه‌كێتیی دووباره‌كرده‌وه‌و راشیگه‌یاند كه “ناوهێنانی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر (شه‌هیدانی زیندوو) له‌وتاره‌كانیدا، به‌مایه‌ی هه‌تووانی زام و ساڕێژبوونی برینه‌كانیان ده‌زانن” و ئه‌وه‌شی به‌مایه‌ی خۆشحاڵی و وه‌ك رێزگرتن له‌خه‌بات و ماندووبوون و قوربانیدانه‌كانی كه‌مئه‌ندامان وه‌سفكرد، له‌لایه‌ن لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕییه‌وه‌و رونیشیكرده‌وه، كه “هه‌فته‌یادی ئه‌مساڵی یه‌كێتیی نیشتمانی جگه له‌وه‌ی یادكردنه‌وه‌ی دوو سه‌روه‌ری گه‌وره‌ن له‌مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا، به‌هه‌مانشێوه دووپاتكردنه‌وه‌و سه‌لمێنه‌ری راستی، پاراستنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی بوو بۆ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان”.
هه‌روه‌ك له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا، شێركۆ شێخ نوری، به‌ناوی سه‌رجه‌م كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ره‌وه، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال-یان بۆ كوردستان خواست.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، وێڕای سوپاسی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵوێستی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو په‌یامی پشتیوانیان بۆ رێبازی شۆڕشی نوێ و یه‌كێتیی، رایگه‌یاند كه “سه‌ردانه‌كه‌تان، ویژدانم ئاسوده ده‌كات، چونكه ئێوه به‌شێك له‌جه‌سته‌ی خۆتان بۆ ئازادی كوردستان و ئێستای كوردستان به‌خشیوه”و وتیشی “ئێوه شه‌هیدی زیندوون، شه‌هیدی زیندووش ئه‌وه‌نده‌ی ویژدانی كار ده‌كات، به‌رژوه‌ندیی و جه‌سته‌ی كارناكات”، هه‌روه‌ك رونیشیكرده‌وه “هه‌ر كاتێكیش حوكم بوو به‌حوكمی ویژدان، په‌رێزێكی سیاسی پاك دێته ئاراوه”.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه “ئه‌م هاتن و پێزانینه‌ی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر بۆ هه‌وڵا و ته‌قه‌لاكانی نیان له‌مه‌كته‌بی سیاسی، پێزانینی ویژدانتانه‌و له‌به‌رچاوی ده‌گرین”.
هه‌روه‌ك له‌كۆتایی وته‌كانیدا، مه‌لا به‌ختیار، راشگه‌یاند كه “پێمخۆشه ئه‌وه‌ش دووباره بكه‌مه‌وه، ئه‌م هه‌فته یاده‌ی یه‌كێتیی، یادی هه‌ڵسانه‌وه بوو، كه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و سیاسه‌ته راست و دروسته‌وه هه‌یه، كه یه‌كێتیی له‌دوای 17ی شوباته‌وه‌و له‌وێستگه جیاواز جیاوازه‌كانی دووساڵی رابردوودا، په‌یڕه‌وی كردووه” و جه‌ختیشیكرده‌وه كه (به‌یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی، هه‌موو ئه‌و فاڵانه‌مان به‌تاڵكرده‌وه، كه بۆ په‌رته‌وازه‌یی یه‌كێتیی ده‌گیرانه‌وه‌و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێتیی نیشتمانی-یشمان سه‌لمانده‌وه)، له‌و رووه‌شه‌وه، “سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن و وه‌رچه‌رخان و گۆڕینی ستراتیجی كوردایه‌تیی، وه‌ك داهێنراوه‌كانی یه‌كێتیی”، به‌نموونه هێنایه‌وه و رایگه‌یاند “جارێكی تر‌و سه‌رله‌نوێ یه‌كێتیی-مان گه‌شانده‌وه، ئه‌مه‌ش ئۆباڵێكه‌و له‌ئه‌ستۆماندایه”.
سه‌باره‌ت به‌وتاره‌كانیشی، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وتی (به‌هیوام ئه‌م وتارانه‌ی كه ئێوه هاتوون پیرۆزبایمان لێده‌كه‌ن و من شانازی پێوه‌ده‌كه‌م، ده‌بێته مایه‌ی خۆشحاڵی بۆ من كه ئێوه، وه‌ك كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، له‌لقی سلێمانی یا لقه‌كانی تر، پێتانزانیوه‌و هه‌ستان كردووه ئه‌م وتارانه، ده‌ربڕینی ناخی ئێوه‌یه، ده‌ربڕینی ویژدانی ئێوه‌یه، پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كانی مێژووی یه‌كێتیی و شۆڕشه‌كه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ته‌نها هه‌ستی پێكرابێت، ئه‌وه گه‌وره‌ترین خه‌ڵاته بۆ ئێمه).