سێ شه‌ممه‌ , نیسان 30 2024
You are here: Home / جیهان / “رێککەوتین تاکو لەبارەی داهاتووی ئەسەدەوە رێکنەکەوین”

“رێککەوتین تاکو لەبارەی داهاتووی ئەسەدەوە رێکنەکەوین”

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ئەمڕۆ هەینی 30ی تشرینی یەکەم، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، روسیا، ئێران و 14 وڵاتی دیکەی جیهان، داوای راگەیاندنی ئاگربەستیان لە تەواوی هێزە چەکدارەکانی سوریا کرد وپشتیوانیی خۆیان بۆ کۆبوونەوەی لایەنە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە لەسەر مێزی گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەری سیاسی دەربڕی.

 لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کە تاکو ئێستا ناکۆکییە گەورەکان هەر ماون، بەڵام تەواوی لایەنەکان لەسەر گرنگیی کۆتاییهێنان بە شەڕی چوار ساڵەی سوریا و راگەیاندنی ئاگربەست لەو وڵاتەدا رێککەوتوون.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی ڤیەننای پایتەختی نەمسا، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، کە ئەرکی کۆکردنەوەی نوێنەرانی حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن بگرێتە ئەستۆ، تاکو حکومەتێکی خاوەن متمانە لە رێی هەڵبژاردنەوە بۆ سوریا دروستبکرێت و دەستورێکی نوێش بۆ ئەو وڵاتە بنوسرێتەوە.

 جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەبارەی داهاتووی بەشار ئەسەدەوە وتی : ” رێککەوتین لەسەر ئەوەی لەبارەی ئەسەدەوە رێکنەکەوین”، وەک ئاماژەیەک بۆ نەگەیشتنە ئەنجامی لایەنەکان لەبارەی پرسی مانەوەی ئەسەدەوە.

About admin

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top
Marquee Powered By Know How Media.