سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند: له‌یه‌كی مانگی داهاتوودا ئه‌نجامێكی باشتر له 7ی حوزه‌یران به‌ده‌ست ده‌هێنن، له‌باره‌ی قۆناغی دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ده‌ڵێت: ئیتر توركیا به حكومه‌تی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه راسته‌وخۆ وه‌ڵامی پرسیاری ده‌نگده‌رانی دایه‌وه‌و له‌باره‌ی فشاره‌كانی سه‌ر هه‌ده‌په‌و میدیاكانی توركیا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه رایگه‌یاند: سه‌رباری فشاره‌كان، ئه‌وان به‌و توانا سنورداره‌ی هه‌یانه هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌ده‌ن‌و له‌یه‌كی مانگی داهاتوودا ئه‌نجامێكی باشتر له 7ی حوزه‌یران به‌ده‌ست ده‌هێنن‌و بۆ هه‌ده‌په ئیتر پرسی ده‌ربازبوون له‌به‌ندی له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه‌و ئاسان تێی ده‌په‌ڕێنن.
ده‌میرتاش داوای له‌ده‌نگده‌رانكرد به گه‌رموگوڕی بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان‌و بیپارێزن، تابتوانن ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنن.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی قۆناغی دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند: ئیدی توركیا به حكومه‌تی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌ده‌برێت‌و ئاسانیش نییه هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ی پێشوه‌خت بێته ئاراوه.