ویندۆس 8 نوێترین سیسته‌می كاركردنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مریكییه وچه‌ندین تازه‌گه‌ریی تێداكراوه، یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ی بۆته هۆی ناڕه‌زایی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م سیسته‌مه بریتییه له نه‌بوونی ئایكۆنی (ستارت) له‌سه‌ر تاسكباره‌كه، به‌ڵام كۆمپانیای ناوبراو له وه‌ڵامی ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌دا ماوسێكی نوێ راده‌گه‌یێنێـت كه دوگمه‌ی ستارت له‌خۆده‌گرێت.
ئایكۆنی ستارت له‌نێو تاسكباردا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیار بووه له ویندۆزه‌كانی رابردوودا، به‌ڵام له ویندۆزی 8دا به‌كارهێنه‌ر له‌ڕێی دوگمه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئامێری ماوسه‌كه‌یه‌وه ده‌گاته لیستی ستارت.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایگه‌یه‌اند كه ئه‌م جۆره ماوسانه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی داهاتودا به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌كه‌وننه نێو بازاڕه‌كانه‌وه.