به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان به تۆڕى CNNـیان راگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاماده‌یه بۆ ناردنى هێزى وشكانى بۆ سوریا كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره هاوكارى و وتوێژ پێشكه‌ش به چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆن دژ به داعش بكات، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه، هێزه‌كان ده‌نێردرێنه ئه‌و ناوچانه‌ى كه له‌ژێر ده‌ستى شه‌ڕڤانانى كورده. به‌رپرسێك له ئیداره‌ى سه‌رۆك باراك ئۆباما، رایگه‌یاند :” كه‌متر له 50 سه‌رباز له پرۆسه تایبه‌ته‌كان ره‌وانه‌ى ئه‌و ناوچانه ده‌كرێن ... Read More »
Category Archives: كوردستان
Feed Subscriptionچوار پێشمه‌رگه‌ى دیل، شه‌هید كران
كه‌مێك پێش ئێستا، داعش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێی بڵاوكرده‌وه، کە تیایدا شه‌هیدكردنى چوار پێشمه‌رگه‌ى كوردستانی، له‌شوێنى ئه‌و هێرشه‌ى له‌لایه‌ن هێزە تایبەتەکەی ئه‌مریكا و هێزێكى دژه تیرۆری کوردستانەوە كرایه سه‌ر زیندانێكى شارى حه‌ویجه، رادەگەیەنێت. له‌گرته ڤیدیۆكه‌دا، كه سه‌ره‌تاكه‌ى به وێنه‌كانى پرۆسه هاوبه‌شه‌كه‌ى سه‌ر شارى حه‌ویجه ده‌ستپێده‌كات و تیایدا چه‌كداره‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، باسى چۆنێتى پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن. پاشان له‌لایه‌ن چوار چه‌كدارى كورده‌وه، چوار ... Read More »
له‌دوو شه‌ممه‌وه ئه‌م وه‌زاره‌تانه مووچه وه‌رده‌گرن
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد كە له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌ممووز به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: ڕۆژی دووشەممە ٢ / ١١ / ٢٠١٥ مووچەی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانیی سیاسی. ڕۆژی سێشەممە ٣ / ١١ /٢٠١٥ مووچەی هەردوو وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ... Read More »
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد چەندین نهێنی ژیانی خۆی ئاشكرا دەكات
سایتی ئەلجەزیرەی ئینگلیزی چاوپێككەوتنێك لەگەڵ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ساز دەكات، تێیدا چەندین نهێنی خەباتی شاخ‌و پێشمەرگایەتی خۆی‌و ژیانی سیاسی دەگێڕێتەوە. چاوپێككەوتنەكە لەژێر ناونیشانی (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: ژنە پێشمەرگەی رەسەن) بڵاوكراوەتەوە، لە سەرەتای چاوپێككەوتنەكەدا وێنەیەكی ئایكۆنی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دانراوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەكانی 1980 لە زنجیرە چیاكانی زاگرۆس كە تێیدا بە تەنها بە جلوبەرگێكی پێشمەرگەییەوە لە نێوان ... Read More »
مەلا بەختیار: بۆ چارەسەركردنی كێشەكان یەكێتی بڕیار‌و بەرنامەی هەیە
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەدرێژەی سەردانەكەیدا بۆ وڵاتی سوید‌و لەچوارچێوەی كۆبوونەوەو دیدارە تایبەتەكانیدا، لەگەڵ پارت‌و لایەنە سیاسییەكانی ئەوڵاتە، ئەمڕۆ 28 ی تشرینی یەكەمی 2015، لەسێ كۆبوونەوەی جیاوازدا، لەگەڵ پارتی لیبراڵ‌و پەیەدەو سۆسیال دیموكرات كۆبۆوە. لەكۆبوونەوەی یەكەمیدا، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، مەلا بەختیار لەگەڵ فرێدریك ماڵمی، ئەندامی پەرلەمانی پارتی لیبراڵی گەلی سوید‌و جێگری تۆڕی پەرلەمانی سوید‌و كوردستان كۆبۆوە. لەكۆبوونەوەكەدا، فرێدریك، باسی لەهەڵوێستی ... Read More »
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كانتۆنی جزیره: سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستانه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریی كانتۆنی جزیره له لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆKNN ڕایگه‌یاند: سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕڤانانی كورد له خۆرئاوای كوردستان، شكستهێنانه به پیلانی ئاكه‌په له باكووری كوردستان, هه‌ر ئه‌وه‌یش هۆكاری سه‌ركه‌تنی هه‌ده‌په بوو له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانی ڕابردووی په‌رله‌مانی توركیادا, وتیشی: له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا, هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنێكی تر تۆمار ده‌كات, سه‌ركه‌تنی هه‌ده‌په‌ش سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی گه‌لی كوردستانه . Read More »
پێشنیاری یه‌كگرتنی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كرێت
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له فراكسیۆنی گۆڕان، پێشنیاز ده‌كات فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق و پارێزگاكان بكرێنه یه‌ك فراكسیۆن. بێستون فایه‌ق، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ KNN ناردوه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕان و یه‌كێتی په‌یام و ڕوئیای سیاسی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه‌و ده‌نگده‌ر و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌یه‌كه‌وه نزیكه سه‌ركرده‌و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانیان دۆست و هاوڕێی یه‌كن، به ... Read More »
ده‌میرتاش: له‌یه‌كی مانگی داهاتوودا ئه‌نجامێكی باشتر له 7ی حوزه‌یران به‌ده‌ست ده‌هێنین
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند: له‌یه‌كی مانگی داهاتوودا ئه‌نجامێكی باشتر له 7ی حوزه‌یران به‌ده‌ست ده‌هێنن، له‌باره‌ی قۆناغی دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ده‌ڵێت: ئیتر توركیا به حكومه‌تی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌ده‌برێت. سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه راسته‌وخۆ وه‌ڵامی پرسیاری ده‌نگده‌رانی دایه‌وه‌و له‌باره‌ی فشاره‌كانی سه‌ر هه‌ده‌په‌و میدیاكانی توركیا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه رایگه‌یاند: سه‌رباری فشاره‌كان، ئه‌وان به‌و توانا سنورداره‌ی هه‌یانه هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو دهدهنو له‌یه‌كی مانگی ... Read More »
چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گه‌رمیان هه‌ڕه‌شه‌ی لافاویان له‌سه‌ره
فراكسیۆنی گۆڕان: كرده‌وه‌كانی پارتی كودهتاو سڕینه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیه له‌هه‌رێم
فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه و جێهان له پێشلیكارییه‌كانی پارتی ئاگادار ده‌كاته‌وه، ده‌شلێت داوای پاراستنی یاسا و حكومه‌تیان له‌پارتی كردوه ئاشكراشی ده‌كات تائێستا هیچ ئاماده‌كاریه‌كیان نیه بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ حزبێك كه په‌رله‌مانی داگیركردوه . هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: هیچ نیه‌تێك نیه بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دا و ئاماده نین ... Read More »