پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كوردی له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، خۆی كرده خاوه‌نی ده‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌كانی خۆرئاوا و ئاشكرای كرد، ئه‌وان بڕیاری چوونی ئه‌و هێزانه‌یان داوه بۆ خۆرئاوای كوردستان، ده‌سته‌ی پاراستنی كانتۆنی كۆبانێ وه‌ڵامی ئه‌نه‌كه‌سه‌ی دایه‌وه.
(عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كانتۆنی كۆبانێ ڕایگه‌یاند: هه‌ر هێزێك جگه له یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌ئێستادا بێته خۆرئاوای كوردستان، پێویسته دۆخی تایبه‌تی خۆرائاوا له‌به‌رچاو بگرێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ئه‌وان قبوڵ ناكه‌ن هیچ هێزێك بێته خۆرئاوا، جا چ به ناوی پێشمه‌رگه‌ی خۆرئاواوه بێ یان به‌ناوی هه‌ر هێزێكی تر و وتی، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه ده‌یه‌وێت به‌شداریی شۆڕشی خۆرئاوا بكات، له‌ئێستا و له‌داهاتووشدا: ئه‌وان ڕێگه‌ی پێ ده‌ده‌ن، به مه‌رجێ ئه‌و هێزه له‌ژێر فه‌رمانی هێزی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه دا بێت، له‌به‌رئه‌وه له خۆرئاوای كوردستان دوو هێزی جودا قبوڵ ناكرێت.
له‌كاتی شه‌ڕی كۆبانێوه، ئه‌نه‌كه‌سه ده‌یه‌وێت به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كانی خۆرئاوا ڕه‌وانه‌ی كۆبانێ بكات‌و، له‌ژێر ناوی كه‌تیبه‌ی نه‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌ر په‌یوه‌ندیی به چه‌كدارانی پۆپۆزسیۆنی سوریاوه بكات، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی له كۆبانێ خه‌بات ده‌كه‌ن ڕه‌ت كرایه‌وه.