بەدر هاری پاڵەوانی یاریی (king boxing) شەڕە بۆکس هاوڕێ نزیکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ بڕیاری دادگای بۆ دەرچوو بۆ ماوەی ٢٤ مانگ زیندانی دەکرێت دوای ئەوەی لە هاوڵاتییەکی هۆڵەندی داوە.
پێشتر هاری بەهۆێ شەڕەوە بۆ ماوەی شەش مانگ بڕیاری زیندانی بۆ دەرچوو بۆ ماوەی شەش مانگ بەڵام دواتر پارێزەرەکەی نەیهێشت ئەو سزایە بدرێت ئاماژەی بەوەکرد لەبەر هۆکاری ئەوەی کە هاری بەرگری لە خۆی کردووە.
جێ ئاماژەیە کریستیانۆ لە مانگی رابردوودا دوو جار سەردانی هاری کرد لە وڵاتی مەغریب یەکەم سەردانی بۆ شاری مەراکش بوو سەردانی دووەمیشی بۆ شاری ئەگادیر بوو.