سێ شه‌ممه‌ , نیسان 30 2024
You are here: Home / ئابورى / ئەم مانگە دەرماڵەی وارسی شەهیدان خەرجدەكرێت

ئەم مانگە دەرماڵەی وارسی شەهیدان خەرجدەكرێت

دوای بڕیاردان لە خەرجكردنی دەرماڵە بۆ هاوسەر و منداڵانی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان رایدەگەیەنێت كە ئەم مانگە ئەو دەرماڵەیە خەرجدەكرێت.

فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوەكان بەgnewsی راگەیاند: دوای دەرچوونی بڕیاری خەرجكردنی دەرماڵە بۆ هاوسەر و منداڵی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمەوە، وەزارەتی شەهیدان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانییەوە دەستیكرد بە رێكخستنی ئەو دەرماڵەیە، بۆئەوەی بەزووترین كات ئەو دەرماڵەیە لەگەڵ موچەی مانگانەدا خەرجبكرێت،

وتیشی: لەئێستادا لیستەكان رێكخراوە و بڕیارە لە 1-7 دا ئەو دەرماڵەیە بەسەر یەكەوە بۆ وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان خەرجبكرێت، بڕی دەرماڵەكەش بۆ خێزانی شەهیدو ئەنفال  50 هەزار دینارە، بۆ منداڵیش بڕەكەی 10 هەزار دینارەو دەرماڵەكەش لە 1-1-2012 ـەوە ئەژمار كراوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی شەهیدان باسی لەوەشكرد كە نزیكەی 70 هەزار وارسی شەهید و ئەنفال مانگانە موچەیان لەلایەن وەزارەتی شەهیدانەوە بۆ خەرجدەكرێت.

About admin

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top
Marquee Powered By Know How Media.