سێ شه‌ممه‌ , نیسان 30 2024
You are here: Home / زانستی / له‌ئیواره‌ خوانه‌كه‌ی یه‌كیتیدا مه‌سعود بارزانیش ئاماده‌بوو

له‌ئیواره‌ خوانه‌كه‌ی یه‌كیتیدا مه‌سعود بارزانیش ئاماده‌بوو

ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر بەئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانتاران و وەزیر و كونسوڵەكانی هەرێمی كوردستان یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەچێشتخانەی تارین ئێوارەخوانێكی ساز كرد.

لەئێوارە خوانەكەدا د. بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد و تیشكی خستە سەر گرنگیی دامەزراندنی یەكێتی و مێژوو خەباتی ئەو حزبە پاشان داوای لەلایەنە سیاسییەكان كرد كە بۆ هەموو پرس و كێشەكانی هەرێمی كوردستان سازانی نیشتمانی بكەن.

لەمیانی پێشكەشكردنی وتەیەكیشیدا د. بەرهەم ساڵح رایگەیاند: پەیامی ئەم ئەزمونەی هەرێمی كوردستان پەیامێكی گرنگە، بەدیهێنان و سەلماندنی مافە نەتەوایەتییەكانی كورد، پێگەی ئاسایش و ئارامی ناوچەكە دابین دەكات و زامنی دەكات.

وتیشی: “ئێمە شانازی بە دەستكەوت و حكومڕانی خۆبەخۆی خۆمان دەكەین و بەرزی دەنرخێنین، لەهەمانكاتیشدا دەڵێین هێشتا لە پێشمان ماوە چاوەڕوانی خەڵكی كوردستان بۆ ئێمە زیاترە و خەڵك چاوەڕوانی باشتر و چاكترمان لێدەكات”.

لە بەشێكی تری وتارەكەی جێگری سكرتێری گشتی باسی لەوە كرد: ئەمڕۆ یادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوچاری هەژان و گۆڕانكاری گەورە هاتووە، وە ئێمە دەڵێین بەپەیامێكی ڕون و ئاشكرا بە دەنگێكی بەرز ئەڵێین دابین كردنی مافە نەتەوایەتییەكانی گەلی كورد مەرجی ئاسایش و پێشكەوتنی ئەم ناوچەیەیە.

وتیشی: “دابینكردنی مافەكانی كورد هەرگیز نابێتە هەڕەشە بۆ گەلانی دراوسێ‌، بەڵكو دەبێتە مایەی دابین كردنی دیموكراسی و بەرەو پێش چوون و چەسپاندنی ئاسایشی ئەم ناوچەیە”.

د. بەرهەم ساڵح وتیشی: “ئەمڕۆ كۆمەڵگەی ئێمە ڕووبەڕووی كۆمەڵێك ڕووداوی سیاسی گرنگ بوەتەوە ناكرێت هەروا بە ئاسانی بەسەریدا تێپەڕین، بەڵێ‌ ئەو ڕۆژگارانەی ڕابردوو ڕۆژگاری خەباتی سەختی پێشمەرگانە و ڕووبەڕووبونەوە و داپڵۆسینی ڕژێمی بەعس بوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەركی سەر شانی هێزە سیاسیەكانی كوردستان لەو كات كەمتر نییە ئەویش پاراستنی دەستكەوتەكان و برەودانە بە ئەزمونەكەمان بەرەو ئاسۆی ڕونتر ئەركێكی گەورەی سەرشانمانە بۆیە دەڵێین لەم یادە پیرۆزەدا چۆن ئەو دەستكەوتە گەورانەی كوردستان كە بەری یەكڕیزی گەلەكەمان بوو دەبێت بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ئەگەرەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو چارەسەركردنی كێشەو گیروگرفتەكانی ئەمڕۆی كوردەواری پرسە سیاسەكانی بەردەم حوكمڕانی ئەمڕۆ، پێویستمان بە لێك تێگەیشتن و سازانی نێوان هێزە نیشتیمانەكانی كوردستان هەیە بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشانەی كە لەبەردەمماندان”.

About admin

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top
Marquee Powered By Know How Media.