دانا سه‌عید سۆفی
ئه‌رێ گوڵم، مه‌گه‌ر ئه‌ركی په‌رله‌مانتار نیه كه به‌دواداچوون بۆ راستیه‌كان بكات. دروستكردنی لێژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ نه‌هێشتنی گومان و مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر گرنگترین ده‌زگای دیموكراتی له‌و هه‌رێمه كه هه‌ڵبژاردنه، ئایا ئه‌مه ئه‌ركی په‌رله‌مانتار نیه. سه‌یره هه‌وڵێكی په‌رله‌مانتاران، كه ئامانجی سه‌لماندنی راستیه‌كانه سه‌باره‌ت به زیادبووبی گوماناوی و نائاسایی رێژه‌ی ده‌نگده‌ر له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌وڵێك كه مه‌به‌ستی پاكی و شه‌فافی هه‌ڵبژاردنه‌كانه ریسوا بكرێ. ئایا هه‌وڵی دڵنیا كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له دروستكردنی هه‌لومه‌رجێكی یه‌كسان بۆ لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن چه‌واشه‌كاریه، ئایا په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و كاری سیاسی بۆ سه‌لماندنی راستیه‌كان و ره‌واندنه‌وه‌ی ته‌می گومان و لادانی ته‌زویركاری له‌كه‌دار ده‌بێ، ئه‌گه‌ر وابێ گوڵم، ئه‌و هه‌رێمه له خه‌ڵه‌تاندنێكی گه‌وره ده‌چێ.
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین راستیه‌كان بسه‌لمێنین سه‌باره‌ت به زیادبوونی ناسروشتی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له‌ماوه‌یه‌كی كورت و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا، ئه‌گه‌ر نه‌توانین ئه‌وه روونبكه‌ینه‌وه كه‌چۆن زیادبوونی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران په‌یوه‌ندی به رێژه‌ی له دایكبوونه‌وه نیه له پارێزگاكاندا، ئه‌و كات ئه‌زمون و ئاینده‌ی هه‌رێم له‌كه‌دار ده‌بێ.
بۆ ده‌بێ كاردانه‌وه‌ی وته‌بێژی حیزب ئه‌وه‌نده تووند و نادروست بێ كه رێكاره یاساییه ساده‌كان و ئه‌ركی په‌رله‌مانتاران له‌بیر بكات. ئه‌م یاداشته‌ی ٣٩+١ ی په‌رله‌مانتارانوه‌ڵامی داواكاریه‌كی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه. په‌رله‌مانتاران به ئه‌ركی خۆیان زانی كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه گومان خرایه سه‌ر زانایاری سه‌باره‌ت زیادبوونی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران، په‌رله‌مانتاران داوای دروستكردنی لێژنیه‌كی به‌دواداچوونیان كرد، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داوای به‌ڵگه‌ی كرد، به‌ڵگه كۆكرایه‌وه و ئه‌م یاداشته وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ داوكاریه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كرا، ئایا ئه‌مه ركاره یاساییه‌كه نیه؟
ئه‌م یاداشته ئاڕاسته‌ی هیچ حیزبێك نه‌كراوه تا وه‌ڵامی بداته‌وه، ئه‌وه ئه‌ركی داموده‌زگا فه‌رمیه په‌یوه‌ندیداره‌كانه، له بابه‌تی په‌رله‌مان و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، كه راستی و ناراستی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و شیكاریانه‌ی كه له یاداشته‌كه‌دا پشتی پێ به‌ستراوه بسه‌لمێنن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك گومانی له‌خۆی نیه، بۆ له بری داموده‌زگای په‌یوه‌ندیدار وه‌ڵام ده‌داته‌وه و خۆی دووچاری كاردانه‌وه‌ی نه‌شیاو ده‌كا، ئه‌م پرسیاره چۆن وه‌ڵام ده‌درێته‌وه گوڵم؟