عادل موراد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ره‌خنه له كاره‌كانی پارتی ده‌گرێت‌و رایده‌گه‌یه‌نێت فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیان كردوه‌ته ده‌زگایه‌كی حیزبی.
له‌به‌رانبه‌ر وته‌كانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیدا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌نده‌یكانی ده‌ره‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت فه‌رمانگه‌كه‌یان فه‌رمانگه‌یه‌كی دیبلۆماسییه‌و دوره له‌كۆنتڕۆڵی حیزبی.
عاد موراد له‌راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تدا پارتی به‌وه‌تۆمه‌تبارده‌كات ژماره‌یه‌كی زۆر له‌پۆسته حكومیه باڵاكانی هه‌رێمی بۆ خۆی داگیركردوه، ئه‌و رایگه‌یاندوه “فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بووه‌ته فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پارتی تا ئه‌و راده‌یه‌ی گومانمان هه‌یه سه‌ر به حكومه‌ت بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كۆی 120 كه‌سی سه‌ر به‌و فه‌رمانگه‌یه ته‌نها دووكه‌سی سه‌ر به یه‌كێتی یه”.
عادل موراد ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌مو هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌و ئۆپۆزسیۆنیش به‌ته‌واوه‌تی بێبه‌شكراون‌و هیچ نوێنه‌رێكیان نیه له‌و فه‌رمانگه‌دا، وتیشی “ئه‌و فه‌رمانگه‌یه بوه‌ته ده‌زگایه‌كی حزبی سه‌ربه پارتی”.
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌هه‌مان رۆژنامه‌دا وه‌ڵامی وته‌كانی عال مواردی داوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندوه فه‌رمانگه‌كه‌یان سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومیه‌و كارده‌كات بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان.، وتیشی له‌وكاته‌ی له‌ساڵی 2006 وه دامه‌زراوه سه‌ركه‌وتوبوه له كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری‌و نوێنه‌رایه‌تی 27 وڵات له هه‌رێمی كوردستان.
فه‌لاح مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه ئه‌و ده‌زگا دیبلۆماسییه له‌ژێر كۆنترۆڵی حیزبه سیاسییه‌كان ده‌ربكه‌ن، وتیشی “به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی‌و خه‌ڵك هه‌ن ده‌یانه‌وێت حیزب بسه‌پێنن به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كه‌داو ئێمه ئه‌و هه‌وڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه”.