رۆژنامەکانی ئیسپانیا تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە یانەى بەرشەلۆنە نایەوێت زانیاری لەسەر چۆنێتی چارەسەرکردنی میسی و کاتی گەرانەوەى بدەن بۆ ئەوەى گومان بخەنە ریزەکانی ریاڵ مەدریدەوە.
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان لە ئیسپانیا ئاشکرایانکردوە، ئیدارەى بەرشەلۆنە بریاریداوە هیچ زانیاریەک لەسەر کاتی چاکبونەوەى میسی و شێواز و چۆنێتی چارەسەرەکەى بڵاوبکەنەوە.
ئەوەش بۆ ئەوەى گومان بخەنە ریزەکانی ریاڵ مەدریدەو پێش ئەوەى لەکلاسیکۆی خولی ئیسپانیا روبەروی یەک ببنەوە.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەى سپۆرت، چارەسەرکردنی میسی بە پێی پلانەکانی بەرشەلۆنە بەڕێوەدەچن و هەموو لایەک لە شێوازی بەرەو پێشچون و چارەسەری ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە رازین.
بەڵام هیچ لایەک زانیاری لەوبارەیەوە نادەن تا پێش کلاسیکۆ بۆ ئەوەى وەک موفاجەئەیەک پێش کلاسیکۆ ئاشکرایبکەن.