به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان به تۆڕى CNNـیان راگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاماده‌یه بۆ ناردنى هێزى وشكانى بۆ سوریا كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره هاوكارى و وتوێژ پێشكه‌ش به چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆن دژ به داعش بكات، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه، هێزه‌كان ده‌نێردرێنه ئه‌و ناوچانه‌ى كه له‌ژێر ده‌ستى شه‌ڕڤانانى كورده.
به‌رپرسێك له ئیداره‌ى سه‌رۆك باراك ئۆباما، رایگه‌یاند :” كه‌متر له 50 سه‌رباز له پرۆسه تایبه‌ته‌كان ره‌وانه‌ى ئه‌و ناوچانه ده‌كرێن كه له‌ژێر ده‌ستى چه‌كداره كورده‌كانن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هێزه ئه‌مریكییه‌كه پاڵپشتی لۆجستى و پلانى شه‌ڕ ده‌داته شه‌ڕڤانانى كورد و چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان كه رووبه‌ڕووى داعش ده‌وستنه‌وه.
به‌رپرسێكى تر ئه‌وه‌ى راگه‌یاند، كه هێزه‌كه یه‌كه‌مجار له باكوورى سوریا بڵاوه‌یان پێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى هاریكارى له‌نێوان هێزه‌كانى سه‌ر زه‌وى و فڕۆكه‌كان دروست بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هێرشی ئاسمانى بۆ سه‌ر داعش.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌مریكا فڕۆكه‌ى جه‌نگى زیاتر ره‌وانه‌ى توركیا ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕى دژ به‌داعش، وتیشی :” ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا رێگه‌یان داوه به كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رلیك له‌به‌رده‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تى ده‌كات.
ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه پێده‌چێت له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا، هێزه ئه‌مریكییه‌كه ره‌وانه‌ى سوریا بكرێت، وتیشیان :” هێزه‌كه نابرێنه پێشه‌وه‌ى به‌ره‌كانى شه‌ڕ، به‌ڵام رێگه پێدراون ته‌قه بكه‌ن له‌كاتێكدا رووبه‌ڕووى هه‌ر هێرشێك ده‌بنه‌وه”.