په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ده‌سه‌لاَتدارانی عێراق له‌كاتی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریه‌كی ڕاست و دروستدا زیانیان پێده‌گات به‌وه‌ی كه‌چیتر نه‌توانن یاری به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه “دانا سه‌عید سۆفی” ئه‌ندامی فراكسیۆنی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی نه‌وادا ووتی:
ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌سه‌لاَتدارن له‌به‌غدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له‌وه‌ی كه‌ئه‌گه‌ر سه‌رژمێریه‌كی ڕاست و دروست ئه‌نجامبدرێت ئه‌وا ئه‌وكاته ئه‌وان ناتوانن یاری به‌ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن ، چونكه له‌ئێستادا پسوڵه‌ی خۆراك بنه‌مایه بۆ دیاریكردنی ده‌نگده‌ر ، پسوڵه‌ی خۆراكیش كه‌موكورتی زۆری تێدایه به‌نمونه ئه‌وانه‌ی كه له‌ژیاندا نه‌ماون ناویان هه‌رماوه هه‌روه‌ها پێشتر له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی به‌عسدا كۆمه‌ڵێك پسوڵه‌ی خۆراكی وه‌همی دروستكراوه ، وه‌ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر ژماره‌ی ده‌نگه‌ده‌ر.
You are here: Home / زانستی / په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رژمێری ئاشكرا ده‌كات