كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌سبه‌ینێوه تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستپێده‌كات كه خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید ده‌كه‌ن.
سیروان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق راگه‌یاند: بڕیاره له‌سبه‌ینێوه 11-6 ده‌رگا بۆ تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه بكرێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید بكه‌ن، ماوه‌ی تۆماركردنه‌كه‌ش تا 30ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وامده‌بێت.
وتیشی: تۆماركردنی ناوی كاندیداكانی په‌رله‌مانی كوردستانیش له 8ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێكردوه‌و تا 30 ئه‌م مانگه به‌رده‌وامده‌بێت.
بڕیاره له 21ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت.