دوای دوو رۆژ گه‌ڕان له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كارگه‌ی قیری هه‌ولێر پێنج رووفات دۆزرانه‌وه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و پێنج كه‌سه له رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوون له شاری هه‌ولێر ، دوای ئه‌شكه‌نجه و گولله بارانكردن له‌و گۆره‌به‌كۆمه‌ڵه نێژراون.
فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای دوو رۆژ له كاركردنی تیمه هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی، له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كارگه‌ی قیری هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا كرا، ئه‌ویش دوَزینه‌وه‌ی 5 رووفات بوو ، كه له كۆتایی ساڵی 1987 له‌و گۆڕه نێژراون.
فوئاد عوسمان وتیشی: به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئه‌و 5 كه‌سه له رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاریان كردووه ، هاوكات شوێنی ئه‌شكه‌نجه وفیشه‌ك به جه‌سته‌یان دیاره .
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ئه‌ه‌شی خسته‌روو: دوای ده‌رهێنانی رووفاته‌كان ره‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری كران ، تاكو كاری زانستیان بۆ بكرێت و له‌گه‌ڵ خوێنی كه‌سوكاره‌كانیان به‌راورد بكرێن بۆ ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌كانیان.