له‌ناوچه‌ی ره‌شادی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك له‌ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سوپا‌و تیرۆریستان پێنج تیرۆریست كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6/10 له‌ناوچه‌ی ره‌شاد كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای كه‌ركوك – تكریت شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و تیرۆریستان رویداوه‌و تیرۆریستان هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر سریه‌یه‌كی سوپای عیراق.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و هێرشه‌دا پێنج تیرۆریست كوژراون كه یه‌كێكیان پشتێنی بۆمبڕێژكراوی له‌خۆی به‌ستووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر ئێواره ئه‌مڕۆ تیرۆریستان له‌ده‌وروبه‌ری سلێمانی به‌گی قه‌زای خورماتوو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر دوو خاڵی پشكنینی سوپای عیراق.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سوپای عیراق به PUKmediaی وت: تیرۆریستان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر دوو خاڵی پشكنینی فه‌وجی دووی لیوای 36ی سوپای عیراق كه به‌مدوایانه له‌به‌غداوه هێنراونه‌ته ناوچه‌كه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی وت: له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه هاوه‌ن و ئاربیجی به‌كارهێنراوه، به‌ڵام تائێستا زیانه‌كانی په‌لاماره‌كه نه‌زانراوه.