په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له فراكسیۆنی گۆڕان، پێشنیاز ده‌كات فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق و پارێزگاكان بكرێنه یه‌ك فراكسیۆن.
بێستون فایه‌ق، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ KNN ناردوه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕان و یه‌كێتی په‌یام و ڕوئیای سیاسی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه‌و ده‌نگده‌ر و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌یه‌كه‌وه نزیكه سه‌ركرده‌و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانیان دۆست و هاوڕێی یه‌كن، به واقیعی حاڵییش سه‌لمێنرا نزیكبونه‌وه‌و كاركردنی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی چه‌ند پێویسته بۆ ئێستا و داهاتووی كوردستان، چه‌ندیش گرنگه بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی و سیستمێكی گونجاو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت، یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی گۆڕان و یه‌كێتی بۆ ئێستا‌و به یه‌ك هه‌نگاو ئاسان نییه كه كۆمیته‌و بازنه، مه‌ڵبه‌ندو مه‌كۆ، مه‌كته‌ب و ژوور، سه‌ركردایه‌تی و جڤات یه‌كبگرن و ببنه یه‌ك بۆ ئێستا.
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م زۆر گونجاو و گرنگ و پێویستیشه فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق و پارێزگاكان بكرێنه یه‌ك فراكسیۆن و به هاوبه‌شی كار بكه‌ن.