له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رێگه نه‌درا به‌نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ زانیارییه‌كیان پێنه‌گه‌یشتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌بێت بنیشێته‌وه، به‌ڵام دواتر له‌به‌غدا نیشته‌وه. له‌ئێستاشدا ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی زانیاری ورد‌و نوێ له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌وه ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه كه‌سێكی دانیشتووی شاری هه‌ولێر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا هه‌بووه‌و فڕۆكه‌كه‌ش چه‌كی تێدا بووه، به‌ڵام له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی چه‌كه‌كان پاكه‌تی جگه‌ره دانراوه بۆئه‌وه‌ی چه‌كه‌كان ئاشكرانه‌ین.
عه‌بدولعه‌زیز مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به راگه‌یاند: لیژنه‌كه‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و فڕۆكه روسییه كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌نیاز بوو له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بنیشێته‌وه، له‌ئه‌نجامدا بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و باره‌ی پێی بووه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پاكه‌تی جگه‌ره بووه، به‌ڵام به‌شی ژێره‌وه‌ی چه‌ك بووه‌و به جگه‌ره‌كان داپۆشراون.
وتیشی: هه‌ر له‌ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و فڕۆكه‌یه‌وه هه‌بووه، كه‌سێكی كورده‌و ناوی (خیراللـه‌ساڵح)ـه‌و دانیشتووی شاری هه‌ولێره، كه پێشتر راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری بولگاریا بووه‌و ئێستاش پیشه‌ی بازرگانه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند: دوێنێ 28-10-2015 لیژنه‌كه‌مان نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی (خیراللـه ساڵح) كردووه بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت له‌به‌رده‌م لیژنه‌كه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، به‌وپێیه‌ی ناوبراو یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه گرێبه‌ستی فرۆشتنی ئه‌و چه‌كانه‌ی هه‌یه.