كه‌مێك پێش ئێستا، داعش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێی بڵاوكرده‌وه، کە تیایدا شه‌هیدكردنى چوار پێشمه‌رگه‌ى كوردستانی، له‌شوێنى ئه‌و هێرشه‌ى له‌لایه‌ن هێزە تایبەتەکەی ئه‌مریكا و هێزێكى دژه تیرۆری کوردستانەوە كرایه سه‌ر زیندانێكى شارى حه‌ویجه، رادەگەیەنێت.
له‌گرته ڤیدیۆكه‌دا، كه سه‌ره‌تاكه‌ى به وێنه‌كانى پرۆسه هاوبه‌شه‌كه‌ى سه‌ر شارى حه‌ویجه ده‌ستپێده‌كات و تیایدا چه‌كداره‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، باسى چۆنێتى پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
پاشان له‌لایه‌ن چوار چه‌كدارى كورده‌وه، چوار پێشمه‌رگه‌ى دیلى پێشمه‌رگه به‌به‌رچاوى یه‌كتره‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه، سه‌رده‌بڕدرێن و شه‌هید ده‌كرێن.
خه‌ندان وه‌ك رێزێك له‌شه‌هیدبوونى ئه‌و پێشمه‌رگانه و له‌به‌ر له‌به‌رچاوگرتنى لایه‌نى ده‌رووى خوێنه‌رانى گرته ڤیدیۆییه‌كه بڵاوناكاته‌وه.