سێ شه‌ممه‌ , ئایار 21 2024
You are here: Home / زانستی / هاككەرە چینیەكان هێرش دەكەنە سەر پێگە گرنگەكانی ئەمریكا

هاككەرە چینیەكان هێرش دەكەنە سەر پێگە گرنگەكانی ئەمریكا

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست هاككەرە چینیەكان توانیویانە بچنە ناو دەیان پێگەی ئەلیكترۆنی نهێنی دروستكردنی چەك لەئەمریكا.

ئەو رۆژنامە ئەمریكیە راپۆرتێكی وەزارەتی بەرگری بڵاوكردۆتەوەو تێیدا رایگەیاندووە، هاككەرە چینیەكان توانیویانە بچنە ناو 20 پێگەی دروستكردنی چەك و زانیارییەكانیش بۆخۆیان بگوازنەوە.

لێژنەی زانستی بەرگری سەربە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، لەمانگی كانوونی دووەمی رابردوو ووڵاتەكەی ئامادەنەبووە لەگەڵ ئەو پێگە ئەلیكترۆنیانە مامەڵە بكات كەكاریان شكاندنی پێگەكان بووە.

لەبەشێكی تری هەواڵەكەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا هاتووە، هاككەرە چینیەكان لەئوسترالیاش كارێكی لەو شێوەیەیان لەبەرامبەر وەزارەتی بەرگری ئەو ووڵاتە كردووەو تەواوی زانیاریەكانی نەخشە ئەندازەییەكانی تایبەت بەدەزگای هەواڵگری ناوخۆیان بردووە.

About admin

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top
Marquee Powered By Know How Media.