به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى میسان (خوارووى عیراق) رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ یه‌كه‌م جاره كامێراى چاودێری له تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵ بۆ هه‌ردوو قۆناغى ناوه‌ندیی‌و ئاماده‌یی كه سبه‌ینێ ده‌ستپێده‌كات، به‌كارده‌هێنن.
عه‌بدولحه‌كیم فه‌ره‌ج جابرى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى میسان، رایگه‌یاند :” په‌روه‌رده‌ى میسان بۆ یه‌كه‌م جاره كامێرای چاودێری بۆ چاودێریكردنى ئه‌و خوێندكارانه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵ بۆ هه‌ردوو قۆناغى ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌كار ده‌هێنێت”.
روونشیكرده‌وه، ناوه‌نده‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كان كامێرای چاودێرییان تێدا دانراوه بۆ ئه‌وه‌ى دادپه‌روه‌رى له ئه‌نجامى خوێندكاره‌كاندا به‌دی بهێنرێت‌و گومان له‌سه‌ر كه‌س دروست نه‌بێت.
پارێزگاى میسان یه‌كێكه له پارێزگاكانى خوارووى عیراق‌و سبه‌ینێ (شه‌ممه 1ى حوزه‌یران) تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵ بۆ هه‌ردوو قۆناغى ناوه‌ندى و ئاماده‌یی به‌دوای یه‌كدا ده‌ستپێده‌كات، كه له‌و پارێزگایه‌دا زیاتر له (15) هه‌زار خوێندكار به‌شدارى له تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵ، ده‌كه‌ن.