دانا سه‌عید سۆفی ئه‌رێ گوڵم، مه‌گه‌ر ئه‌ركی په‌رله‌مانتار نیه كه به‌دواداچوون بۆ راستیه‌كان بكات. دروستكردنی لێژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ نه‌هێشتنی گومان و مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر گرنگترین ده‌زگای دیموكراتی له‌و هه‌رێمه كه هه‌ڵبژاردنه، ئایا ئه‌مه ئه‌ركی په‌رله‌مانتار نیه. سه‌یره هه‌وڵێكی په‌رله‌مانتاران، كه ئامانجی سه‌لماندنی راستیه‌كانه سه‌باره‌ت به زیادبووبی گوماناوی و نائاسایی رێژه‌ی ده‌نگده‌ر له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌وڵێك كه مه‌به‌ستی پاكی و شه‌فافی هه‌ڵبژاردنه‌كانه ... Read More »
Category Archives: زانستی
Feed Subscriptionعادل موراد: پارتی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كردوه‌ته ده‌زگایه‌كی حیزبی
عادل موراد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ره‌خنه له كاره‌كانی پارتی ده‌گرێت‌و رایده‌گه‌یه‌نێت فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیان كردوه‌ته ده‌زگایه‌كی حیزبی. له‌به‌رانبه‌ر وته‌كانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیدا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌نده‌یكانی ده‌ره‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت فه‌رمانگه‌كه‌یان فه‌رمانگه‌یه‌كی دیبلۆماسییه‌و دوره له‌كۆنتڕۆڵی حیزبی. عاد موراد له‌راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تدا پارتی به‌وه‌تۆمه‌تبارده‌كات ژماره‌یه‌كی زۆر له‌پۆسته حكومیه باڵاكانی هه‌رێمی بۆ خۆی داگیركردوه، ئه‌و رایگه‌یاندوه “فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ... Read More »
250 ریكخراو كه‌سایه‌تی داواده‌كه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه
زیاتر له250 رێكخراوه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ، داواده‌كه‌ن په‌رله‌مان وه‌زیری ته‌ندروستی و سه‌رۆكی حكومه‌ت بانگهێشت بكات‌و متمانه له‌وه‌زیری ته‌ندروستی وه‌ربگرێته‌وه.، به‌هۆی ده‌رهێنانی چاوی حه‌وت نه‌خۆشه‌وه. له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی هاوڵاتی نێردراوه، 250 رێكخراو كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ “كه‌مپینی چاو هه‌ر چاوه”یان پێكهێناوه به‌هۆی ده‌رهێنانی چاوی حه‌وت نه‌خۆشه‌وه له پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌و رێكخراوانه چه‌ند داواكاریه‌كیان خستوه‌ته روو. له خاڵێكی داواكاریه‌كه‌یاندا هاتووه “ده‌ستبه‌جێ ... Read More »
ده‌میرتاش ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئاشكراده‌كات
(سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی (BDP) ڕایگه‌یاند، (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رخودانی پاركی گه‌زی به‌رزنرخاندووه. ئاژانسی هه‌واڵی فورات بڵاویكرده‌وه، ئه‌و شانده‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئۆجه‌لانیان له‌ئیمراڵی كردووه، پێكهاتوون له(سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی (BDP)و (په‌روین بۆڵدان) سه‌رۆكی فراكسیۆنی (BDP)، هه‌روه‌ها دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شانده‌كه ده‌میرتاش هه‌ندێك ورده‌كاری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، باسی له‌وه‌كردووه، بارودۆخی ته‌ندروستی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان باشه‌و وتی:”ئێمه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا ئاستی به‌ره‌وپێشچوونی قۆناغی ... Read More »
خزمێكی مامۆستا عومه‌ری مه‌كته‌به هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكراده‌كا
خزمێكی مامۆستا عومه‌ری مه‌كته‌به (عومه‌ری مه‌كته‌به) كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی ئاشكرایكرد، بڕیاره به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، ته‌رمی مامۆستا عومه‌ری مه‌كته‌به بگاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مامۆستا عومه‌ر به‌هۆی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. (جوتیار حه‌سه‌ن) خوشكه‌زای مامۆستا (عومه‌ری مه‌كته‌به) كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی، ڕاگه‌یاند، بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو (13-6-2013) به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژی (23)ی مانگی (جۆزه‌ردان)ی ساڵی (2713)ی كوردی، ته‌رمی مامۆستا عومه‌ری ... Read More »
جنديانى راگه‌یاندنی گۆڕان دائه‌تاشێ
ئۆفیسی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ڵامی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: له نیه‌تی راگه‌یاندنی گۆڕان باش تێ ده‌گه‌ین كه مه‌به‌ستیان له‌و هێرشه ناڕه‌واو داتاشینانه چییه. له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی ئۆفیسی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌وه‌ش هاتووه، یه‌كێتی هه‌میشه، له راگه‌یاندن و له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور یه‌كخه‌ری ریزه‌كانی گه‌لی كوردستان بێت نه‌ك لێكترازێنه‌ر، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ... Read More »
حاكم قادر: كه‌س ناتوانێت به‌تاكڕه‌وی بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستور بدات
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌س ناتوانێت به‌تاكڕه‌وی بڕیار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بدات، ده‌شڵێت ده‌بێت ده‌ستوری هه‌رێم بۆ یه‌كخستنه‌وه‌و یه‌كڕیزیی و ئاشتكردنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد بێت نه‌ك دوورخستنه‌وه‌و لێكترازان. تادێت ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی له‌نێوان سه‌ركرده باڵاكانی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستور، په‌ره‌ده‌سه‌نن و له‌تازه‌ترین ... Read More »
گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌شاری هه‌ولێر
دوای دوو رۆژ گه‌ڕان له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كارگه‌ی قیری هه‌ولێر پێنج رووفات دۆزرانه‌وه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و پێنج كه‌سه له رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوون له شاری هه‌ولێر ، دوای ئه‌شكه‌نجه و گولله بارانكردن له‌و گۆره‌به‌كۆمه‌ڵه نێژراون. فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای دوو رۆژ له كاركردنی تیمه هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانی هه‌رێم ... Read More »
تۆپێك بازه
+ كه‌واته هیچ.. با بڕۆم.. ویش كه گه‌رمه خوایه. -ده وه‌ره ژوورێ با فێنكت بكه‌مه‌وه رۆڵه. + به‌چی فێنكم ئه‌كه‌یته‌وه؟ خۆ دوكانه‌كه‌ت پانكه‌یه‌كیشی تیا نییه. -تۆ وه‌ره، هه‌قت نه‌بێ. ئه‌تكه‌مه ژێر پیاڵه‌یه‌كه‌وه‌و فووت لێ ئه‌كه‌م. + ماشه‌ڵڵا كه قسه‌ت خۆشه.. -عه‌ینه‌ن معامه‌له‌كه‌ی جه‌نابت.. + بۆچی خاڵه‌گیان معامه‌له‌كه‌ی من خوا نه‌خواسته چییه‌تی؟ -ئه‌ی ئه‌وه نییه بۆ تۆپێك بازه‌ی حیز داوای وه‌سڵ‌و ... Read More »
یادگارییەکانی کرێکارێکی بەنگلادیشی لەکوردستان(١)
لاوەند نەوزاد ھەلاو ھەلاو.. من ھەڤاڵ تێکۆشەر ئێوە عەبدولقادر داکاتار کرێکار بەنگلادیش لەکوردستان. سەلام کەلام. من یەک مانگ پێش دیسان ھاتم کوردستان کاکا. کوردستان دیسان لەناو موشکیلە. دەستوور قوڕبەسەر دروست کرد ھەڵڵا پارتی یەکێتی گۆڕان ئیسلامی. دەستوور بوو فڕفڕۆک لەبەر حزب! دەستوور زۆر گوناح نامورتاح! پارتیمان دیموکرات کوردستان گۆت: ئیللا بیللا میللەت دەبی رەش رووت بدا دەنگ دەستوور عەیار بیست ... Read More »