+ كه‌واته هیچ.. با بڕۆم.. ویش كه گه‌رمه خوایه.
-ده وه‌ره ژوورێ با فێنكت بكه‌مه‌وه رۆڵه.
+ به‌چی فێنكم ئه‌كه‌یته‌وه؟ خۆ دوكانه‌كه‌ت پانكه‌یه‌كیشی تیا نییه.
-تۆ وه‌ره، هه‌قت نه‌بێ. ئه‌تكه‌مه ژێر پیاڵه‌یه‌كه‌وه‌و فووت لێ ئه‌كه‌م.
+ ماشه‌ڵڵا كه قسه‌ت خۆشه..
-عه‌ینه‌ن معامه‌له‌كه‌ی جه‌نابت..
+ بۆچی خاڵه‌گیان معامه‌له‌كه‌ی من خوا نه‌خواسته چییه‌تی؟
-ئه‌ی ئه‌وه نییه بۆ تۆپێك بازه‌ی حیز داوای وه‌سڵ‌و مۆرم لێ ئه‌كه‌یت؟!
+ ده‌ستم خۆشبێت.. هه‌موو شتێك پێویسته به‌پێی قانون‌و ته‌علیمات بێ.
-قانون‌و ته‌علیمات ئه‌فه‌رموون چی؟
+ ئه‌فه‌رموون هه‌ر قوزه‌ڵقورتێكت بۆ دائیره‌یه‌كی حكومی كڕی پێویسته وه‌سڵی له‌گه‌ڵدابێت‌و وه‌سڵه‌كه‌ش مۆركرابێت.
-له‌به‌رچی؟
+ له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌جالی قاچ‌وقوچی تیا نه‌مێنێ.
-باوكی من ئه‌و تۆپه بازه‌یه هه‌ر هه‌مووی بایی چل‌و سێ هه‌زاری علوجه. دزی له‌كوێ ئه‌كرێ؟! ئه‌مه‌یه ئه‌ڵێ چۆله‌كه خۆت چیت‌و گۆشتاوت چییه؟
+ ئه‌م قسانه فایده‌ی نییه.. مۆرت هه‌یه لێت ئه‌كڕم، مۆرت نییه خواحافیز.
-بڕۆ خوا حافیزت بێ، به‌ڵام با یه‌ك قسه‌ت بۆ بكه‌م ئه‌وه‌نده‌ی تۆزێ.
+ فه‌رموو.
-تڕحێو له‌خۆیه‌وه دانه‌هاتووه..
+ یه‌عنی چی؟
-یه‌عنی حوكمه‌ت بایی ملیاردها دینار‌و دۆلار ئاڵتم‌و ساڵتم به‌كه‌ل‌وپه‌لی بێمۆره‌وه ئه‌كات، ئیتر تۆپێك بازه‌ی سه‌گباب ئه‌م هه‌موو راوه رێوییه‌ی بۆچییه؟