سێ شه‌ممه‌ , ئایار 21 2024
You are here: Home / زانستی / 250 ریكخراو كه‌سایه‌تی‌ داواده‌كه‌ن وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌

250 ریكخراو كه‌سایه‌تی‌ داواده‌كه‌ن وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌

زیاتر له‌250 رێكخراوه‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌‌و كه‌سایه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ، داواده‌كه‌ن په‌رله‌مان وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بانگهێشت بكات‌و متمانه‌ له‌وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ وه‌ربگرێته‌وه.، به‌هۆی‌ ده‌رهێنانی‌ چاوی‌ حه‌وت نه‌خۆشه‌وه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ نێردراوه‌، 250 رێكخراو كه‌سایه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ “كه‌مپینی‌ چاو هه‌ر چاوه‌”یان پێكهێناوه به‌هۆی‌ ده‌رهێنانی‌ چاوی‌ حه‌وت نه‌خۆشه‌وه‌ له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر، ئه‌و رێكخراوانه‌ چه‌ند داواكاریه‌كیان خستوه‌ته‌ روو.

له‌ خاڵێكی‌ داواكاریه‌كه‌یاندا هاتووه‌ “ده‌ستبه‌جێ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بانگهێشتی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بكات و متمانه‌ له‌وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ وه‌ربگرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌رپرسی‌ به‌شی‌ چاوی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ رزگاری‌ هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ دوای‌ دادگایی‌ له‌كاره‌كانیان دووربخرێنه‌وه.”

كه‌مپینه‌كه‌ راشیده‌گه‌یه‌نن رۆژی‌ یه‌كشه‌مه‌ 9 – 6 – 2013 له‌كاتژمێر 10:00ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسی‌ ده‌به‌ستین سه‌باره‌ت به‌كوێركردنی‌ 30 هاوڵاتی‌ كوردستان به‌ده‌رزی‌ ئه‌ڤاستین.

ده‌قی‌ به‌یاننامه‌كه‌

كه‌مپینی‌ چاو هه‌ر چاوه‌

وێنه‌یه‌ك بۆ:
لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌
ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن

له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ 4ی‌ ئه‌مساڵ 2013 له‌به‌شی‌ چاوی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ رزگاری‌ شاری‌ هه‌ولێر 30 مرۆڤ به‌لێدانی‌ ده‌رزی‌ ئه‌فاستین بیناییان بۆ هه‌میشه‌ كوێركرایه‌وه‌ .

له‌ناوه‌راستی‌ مانگی‌ مه‌ی‌، 7 له‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ چاویان كوێركرابوو ره‌وانه‌ی‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا كران بۆ چاره‌سه‌رو رۆژی‌ 21 – 5 – 2013 ئه‌و 23 نه‌خۆشه‌كه‌ی‌ تریش ره‌وانه‌ی‌ هه‌مان وڵات كران به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام به‌پێی‌ وته‌ی‌ خۆیان له‌و وڵاته‌ش پێیانوتوون كه‌ چاره‌سه‌ریان نیه‌ .
 
ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌ و ئازادیخوازو مرۆڤدۆست له‌سۆنگه‌ی‌ به‌رپرسیارێتیمانه‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوا دیداری‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌مان بینی‌، به‌گرنگی‌ ده‌زانین كه‌ بێده‌نگ نه‌بین و كه‌مپینێك بۆ شه‌رمه‌زاركردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ به‌رێبخه‌ین و چه‌ند داواكاریه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بخه‌ینه‌روو.

ئه‌مه‌ كاره‌ساتێكه‌ له‌و سه‌دان كاره‌ساته‌ی‌ تر كه‌ رۆژانه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ دژ به‌ماف و ژیان و ئازادیه‌كانی‌ چین و توێژه‌كانی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ ده‌یخوڵقێنێت، هاوكات به‌گرنگیشی‌ ده‌زانین ئه‌و راستیه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك بخه‌ینه‌ روو كه‌ هێنانی‌ ده‌رمان و بازرگانی‌ كردن به‌ده‌رمانه‌وه‌ تۆری‌ مافیایی‌ ده‌یكات و به‌رپرسی‌ گه‌وره‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌پشته‌وه‌یه‌و هه‌ركات پێویست بوو، ده‌توانین به‌ڵگه‌ی‌ پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بخه‌ینه‌ روو.

ئێمه‌ نیگه‌رانی‌ خۆمان له‌به‌رامبه‌ر بێده‌نگبوونی‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌ ده‌رده‌برین، هاوكات داوا ده‌كه‌ین له‌سه‌رجه‌م لایه‌ن و رێكخراو و كه‌سایه‌تی‌ و ئازادیخوازان و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ژیان و ته‌ندروستی‌ مرۆڤیان بۆ گرنگه‌ به‌خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی‌ ناره‌زایه‌تی‌ له‌هه‌ركوێ بۆیان ده‌كرێت بێنه‌ مه‌یدان و ناره‌زایه‌تی‌ دژ به‌م كاره‌ساته‌ ده‌ربرن، هه‌روه‌ها داوایان لێده‌كه‌ین كه‌ بێنه‌ پشت ئه‌م كه‌مپینه‌وه‌و ناو و واژۆی‌ پشتگیری‌ خۆیان بده‌ن له‌كه‌مپینه‌كه‌ .

ئه‌گه‌رچی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن عه‌قڵیه‌تی‌ حیزبیی‌ یه‌كێتی‌ و پارتیه‌وه‌‌ به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری‌ بكه‌ن ئه‌م چوار داواكاریه‌ ده‌خه‌ینه‌ روو:

یه‌كه‌م: ده‌ستبه‌جێ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بانگهێشتی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بكات و متمانه‌ له‌وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ .

دووه‌م: به‌رپرسی‌ به‌شی‌ چاوی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ رزگاری‌ هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ دوای‌ دادگایی‌ له‌كاره‌كانیان دووربخرێنه‌وه‌ .

سێهه‌م: لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌كه‌سانی‌ پسپۆر كه‌ نوێنه‌ری‌ نه‌خۆشه‌كانی‌ تێدابێت، دروستبكرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌چۆنێتی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و ده‌رمانه‌و هێنانی‌ ده‌رمانه‌كه‌، هاوكات لیژنه‌یه‌كی‌ كۆنترۆڵ دروستبكرێت بۆ هێنان و به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان له‌كوردستانداو كۆتایی‌ به‌بازرگانی‌ ده‌رمان بهێنرێت.

چواره‌م: ئه‌گه‌رچی‌ ناتوانرێت قه‌ره‌بووی‌ مه‌عنه‌وی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێته‌وه‌ و بیناییان بۆ بگێردرێته‌وه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ قه‌ره‌بووی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بكاته‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی‌ كه‌ خۆیان داوای‌ ده‌كه‌ن، هاوكات سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت به‌ناوی‌ حكومه‌ته‌وه‌ به‌فه‌رمی‌ و له‌به‌رچاوی‌ راگه‌یاندنه‌كان داوای‌ لێبوردن له‌و كه‌سانه‌ بكات.

بۆ په‌یوه‌ندی‌ :
د.پشتیوان عه‌بدولڵا -  (pishtewan@yahoo.com) 07700858530 كوردستان
لاوژه‌ جه‌واد -  (lawzha@yahoo.com) 004531954228 ئه‌وروپا

كه‌مپینی‌ چاو هه‌ر چاوه‌
5 – 6 – 2013

لیستی‌ یه‌كه‌می‌ ناوی‌ رێكخراوه‌و ده‌زگای‌ راگه‌یاندن و كۆمه‌ڵه‌و گروپه‌كان:
1 – ماڵپه‌ری‌ مالمۆ
2 – فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
3 – گروپی‌ 17 ی‌ شوبات – سوید
4 – رێكخراوی‌ ئاسۆ – به‌لجیكا
5 – رێكخراوی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كرێكاری‌ كوردستان
6 – رێكخراوی‌ ره‌نگه‌كان بۆ ئازادی‌
7 – رێكخراوی‌ ئاتاج بۆ مافه‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
8 – رێكخراوی‌ پێشه‌نگی‌ گه‌نجان له‌كوردستان
9 – رێكخراوی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كرێكاری‌ عێراقی‌
10 – ماڵپه‌ری‌ ئاگاپرێس
11 – ناوه‌ندی‌ كوردۆساید – چاك
12 – خانه‌ی‌ ئازادی‌ هۆڵه‌ندا
13 – هاوپه‌یمانێتی جیهانی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان – نوێنه‌رایه‌تی‌ كوردستان
14 – رێکخراوی ئامێز بۆ گەشەدان بە تواناکانی کچان
15 – گۆڤاری‌ گه‌ڕان
16 – رێكخراوی‌ كرێكارانی‌ بیناسازی‌ كوردستان
17 – رێكخراوا تیكۆشان بو هوشیاری‌ كلتوری‌
18 – ده‌سته‌ی‌ كه‌مپینی‌ ئازادی‌ بۆ سه‌ید ئه‌كره‌م
19 – رێكخراوی‌ سه‌وزی‌ ئه‌وروپی‌ كوردستانی‌
20 – رێكخراوا هه‌ڤپه‌ژراندنا جڤاكی‌
21 – گۆڤاری‌ باشور
22 – رێكخراوی‌ كاری‌ شه‌فافیه‌ت بۆ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌
23 – رێكخراوی‌ په‌یامی‌ خه‌ڵك
24 – رێكخراوی‌ ژیان بۆ گه‌شه‌پێدان و فریاكه‌وتن
25 – یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی له‌ کوردستانی عێراق
26 – رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست – بەریتانیا
27 – ماڵی‌ كولتوری‌ كوردی‌ له‌شاری‌ یۆتۆبۆری‌
28 – کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان یۆتۆبۆری
29 – کۆمیتەی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی – سوید
30 – کۆمەڵه‌ی گەرمیان لە شاری یۆتۆبۆری – سوید
31 – کۆمەڵەی مەتین – یۆتۆبۆری‌
32 – رێكخراوی‌ كه‌له‌پوری‌ كوردی‌ به‌لجیكی‌
33 – ده‌زگای‌ پێنوسه‌كان

لیستی‌ یه‌كه‌می‌ ناوی‌ كه‌سایه‌تیه‌كان:
1 – د.پشتیوان عه‌بدولڵا – چالاكی‌ سیاسی‌ – هه‌ولێر
2 – لاوژه‌ جه‌واد -   چالاکەوانی بواری یەکسانی ژن و پیاو – دانیمارك
3 – ره‌نجده‌ر گراوی‌ – چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌ – هه‌ولێر
4 – فه‌رمان خێڵانی‌ – چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌ و رۆژنامه‌نووس – به‌لجیكا
5 – رۆژ عه‌زیز – هه‌ڵسوراوی‌ سیاسی‌ – توركیا
6 – ئاراس گه‌لاوێژ – چالاكی‌ سیاسی‌ 
7 – جه‌لیل ره‌زایی‌ – هه‌ڵسوراوی‌ سیاسی‌ – دانیمارك
8 – قادر نادر – چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌ – سوید
9 – شاباز مه‌حمود – هه‌ڵسوراوی‌ كرێكاری‌ – سلێمانی‌
10 – موزه‌فه‌ر عه‌بدولڵا – هه‌ڵسوراوی‌ سیاسی‌ – ئوسترالیا
11 – گۆنا سه‌عید – چالاكوانی‌ بواری‌ یه‌كسانی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ ژن و پیاو – له‌نده‌ن
12 – ئاسۆ كه‌مال – هه‌ڵسوراوی‌ سیاسی‌ – له‌نده‌ن
13 – نوری‌ به‌شیر -  رێكخراوی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كرێكاری‌ كوردستان – له‌نده‌ن
14 – حه‌مه‌ غه‌فور – نوسه‌رو هه‌ڵسوراوی‌ سیاسی‌ – هۆڵه‌ندا
15 – رزگار ساڵح – هه‌ڵسوراوی‌ سیاسی‌ – هۆڵه‌ندا
16 – ئه‌رسه‌لان ره‌حمان – راگه‌یاندنكار – ده‌زگای‌ وارڤین – هه‌ولێر
17 – ‌شه‌ماڵ عه‌لی‌ – هه‌ڵسوراوی‌ سیاسی‌ – سوید
18 – د.سالار باسیره‌ – مامۆستای‌ زانسته‌ سیاسیه‌كانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌
19 – كه‌ژاڵ نوری‌ – چالاكی‌ پرسی‌ ژن – هۆڵه‌ندا
20 – ئه‌حمه‌د عه‌لی – هه‌ڵسوڕاوی سیاسی – سویسرا
21 – بنار مسته‌فا – خوێندكار – فنله‌ندا
22 – ئاراس ره‌شید – هه‌ڵسوراوی‌ سیاسی‌ – كه‌نه‌دا
23 – د.نیهال نه‌دال – پشپۆری‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ هه‌ناو – ئوستورالیا
24 – تالیب خه‌یات – به‌رپرسی‌ نوسینگه‌ی‌ كۆمیته‌ی‌ سلێمانی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كرێكاری‌ كوردستان 
25 – د.چۆمان هه‌ردی‌ – نوسه‌ر و لێكۆڵه‌ر – ئه‌ڵمانیا
26 – د.سلێمان جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د – مامۆستای‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دین
27 – سالار مه‌حمود – خوێندكار – دانیمارك
28 – سومه‌ییه‌ رۆسته‌م – خوێندكار – دانیمارك
29 – فواد ئاغا به‌گ زاده‌ – چالاكی‌ سیاسی‌ – دانیمارك
30 – فواد كه‌ریم – كرێكار – دانیمارك
31 – فراسه‌ت میرزا – بێكار – دانیمارك
32 – ئیبراهیم له‌ك – بێكار – دانیمارك
33 – سه‌وسه‌ن سه‌لیم – به‌رپرسی‌ رێكخراوی‌ ژنانی‌ كوردی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست – له‌نده‌ن
34 – میدیا حه‌سه‌ن – وه‌رگێر – دانیمارك
35 – ئیلهام له‌ك – خوێندكار – دانیمارك
36 – هاورێ فه‌تاح – خوێندكاری‌ ماسته‌ر – برۆكسل
37 – سۆنیا حه‌سه‌ن – خوێندكار – دانیمارك
38 – لارس هه‌نسن – میكانیكی‌ كۆمپیوته‌ر – دانیمارك
39 – سه‌ردار قادری‌ – چالاكی‌ سیاسی‌ – سوید
40 – ئه‌ڤین كاكه‌یی‌ – له‌ ئیمینیستی‌ ئه‌نته‌ر ناشیۆناڵ – به‌لجیكا
41 – حسێن كاكه‌یی‌ – هونه‌رمه‌ند – به‌لجیكا
42 – فارس حسێن میاس – جوتیار – هه‌ولێر
43 – یوسف جه‌لیل – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – هه‌ولێر
44 – هاورێ ئاواره‌ – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – هه‌ولێر
45 – شێركۆ حه‌مه‌ عه‌لی‌ – خوێندكار – هه‌ولێر
46 – نه‌جیبه‌ كه‌ریم – رۆژنامه‌نووس – هه‌ولێر
47 – سكاڵا ئه‌حمه‌د – فه‌رمانبه‌ر – هه‌ولێر
48 – جه‌لال هۆرێنی‌ – رۆژنامه‌نووس و چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – ده‌ربه‌ندیخان
49 – خه‌دیجه‌ حسێن – مامۆستا – هه‌ولێر
50 – هیوا عه‌بدولڵا – رۆژنامه‌نووس و خوێندكار – به‌لجیكا
51 – عه‌بدول قه‌ره‌گۆلی‌ – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – سوید
52 – هاورێ باخه‌وان – نوسه‌ر – فه‌ره‌نسا
53 – نیاز قادر عه‌لی‌ – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – سوید
54 – شیراز عه‌لی‌ – خوێندكاری‌ زانكۆ – سوید
55 – عوسمان ره‌حمانی‌ – نوسه‌رو هه‌ڵسوراوی‌ سیاسی‌ – نه‌رویج
56 – شڤان عه‌لی‌ – خوێندكاری‌ دواناوه‌ندی‌ – سوید
57 – به‌هار مونزیر – چالاكی‌ ژنان و به‌رێوه‌به‌ری‌ رێكخراوی‌ خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان 
58 – ئاكار خالید عه‌بدوللا – رۆژنامه‌نووس – هه‌ولێر
59 – رازاو عه‌بدول – پارێزه‌ر – سلێمانی‌
60 – باهۆز شوانی‌ – كرێكار – كه‌ركوك
61 – ته‌ها حه‌مه‌ ره‌ش – هۆڵه‌ندا
62 – حه‌سه‌ن ره‌شید – كرێكار – هۆڵه‌ندا
63 – هیوا ناسیح – رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی‌ بواری‌ ئه‌نفال – سویسرا
64 – سامان عه‌بدولره‌حمان – كارمه‌ند – هه‌ولێر
65 – جه‌مال باپیر – هه‌ولێر
67 – هه‌ندرێن هۆرامی‌ – نوسه‌رو رۆژنامه‌وان – به‌لجیكا
68 – كامیل ئه‌حمه‌د – به‌رپرسی‌ رێكخراوی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كرێكاری‌ عێراق
69 – چیمه‌ن محه‌مه‌د ره‌شید – نوسه‌ر 
70 – شێروان شێروانی‌ – میدیاكار – دهۆك
71 – نالیا ئیبراهیم – چالاكوانی‌ ژینگه‌ – سوید
72 – روناك ئه‌حمه‌د – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – ئه‌ڵمانیا
73 – ناز عه‌لی‌ – خوێندكاری‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌
74 – كاوه‌ نادر قادر – هه‌ولێر
75 – د.ناسیح عەبدولڵا- دکتۆری پسپۆر لە نەخۆشیەکانی هه‌ناو و دڵ – هه‌ولێر
76 – لاڤه‌ مه‌عروف عه‌بدولڵا – كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ – كۆیه‌
77 – ستارە عارف وتەبێژی رێکخراوی چاودێری کوردۆساید چاک
78 – محه‌مه‌د گۆران- مامۆستا و رۆژنامه‌نووس
79 – خۆشی‌ ئیبراهیم – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – هۆڵه‌ندا
80 – هانا عه‌لی‌ – چالاكی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ ژنان – كه‌نه‌دا
81 – گۆران ره‌شید – هه‌ڵسوراوی‌ سیاسی‌ – هۆڵه‌ندا
82 – قومری‌ عادل – خوێندكار – نه‌رویج
83 – سامان قه‌ره‌چوغی‌ – رۆژنامه‌نووس و چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌
84 – شه‌رمین كه‌ریم عه‌لی‌ – چالاكی‌ ژنان – هه‌ولێر
85 – ستیڤان شه‌مزینی‌ – سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ شه‌پۆل
86 – ئه‌یوب حه‌سه‌ن مه‌عروف – كرێكار- ئه‌ڵمانیا
87 – عه‌لی‌ حسێن حه‌سه‌ن – لیڤه‌رپول
88 – ئاواز محەمەد عەلی- بەرپرسی رێکخراوی ئامێز بۆ گەشەدان بە تواناکانی کچان- هەڵەبجه
89 – شه‌ماڵ ره‌ئوف – چالاكی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ – كوردستان
90 – چۆلی‌ ئه‌سعه‌د – رۆژنامه‌نووس – سلێمانی‌
91 – ئارام بۆگدی‌ – روناكبیر – نه‌رویج
92 – به‌ختیار ئه‌مین – ئه‌ندازیار – دانیمارك
93 – ئیحسان مه‌لا فوئاد – رۆژنامه‌نووس – سلێمانی‌
94 – هاورێ جاف – ته‌كنه‌لۆژیای‌ ته‌لارسازی‌ – له‌نده‌ن
95 – مه‌ریوان هاشم – كرێكار
96 – یاسین پێنجوێنی‌ – نه‌خشه‌ساز – سلێمانی‌
97 – نه‌جیبه‌ مه‌حمود – راگه‌یاندنكار – سوید
98 – چیمه‌ن صدیق مسته‌فا – مامۆستا – سلێمانی‌
99 – شاسوار ره‌ئوف – هۆڵه‌ندا
100 – تریفه‌ ئه‌مین – نوێنه‌ری ئافره‌تانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ ئه‌ڵمانیا
101 – عیسا خدر – رۆژنامه‌نووس – هه‌ولێر
102 – یاواز محەمەد عەلی- رێکخراوی ئامێز- هەڵەبجە
103 – یاری‌ به‌هادین – به‌ریتانیا
104 – كامه‌ران قادر – هه‌ڵسوراوی‌ سیاسی‌ – كوردستان
105 – سۆران رۆسته‌م – كرێكار – سوید
106 – كامیار سابیر – نوسه‌ر – ئوسترالیا
107 – سۆران ئیسماعیل كه‌ریم – پارێزه‌ر – هه‌ولێر
108 – ئیبراهیم محه‌مه‌د – ئه‌ندامی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كرێكاری‌ عێراق – له‌نده‌ن
109 – بێخاڵ وه‌هاب محه‌مه‌د- کارمه‌ندی ته‌ندروستی – سلێمانی
110 – شوکاک عبدالستار له‌حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
111 – رێناس عارف – شێوه‌كار
112 – نه‌هرۆعاللایی – رۆژنامه‌نووس – هه‌ولێر
113 – محه‌مه‌د به‌رزنجی‌ – راگه‌یاندنكار
114 – هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د مه‌حمود – سویسرا
115 – مه‌ریوان صاڵح – به‌ریتانیا
116 – فه‌ره‌یدون به‌رزنجی‌ – خوێندكار
117 – جه‌زا حه‌مه‌ صاڵح – كۆمه‌ڵناس – سلێمانی‌
118 – كامه‌ران محه‌مه‌د – رۆژنامه‌نووس – هه‌ولێر
119 – حه‌سه‌ن مه‌عروف – ئوستورالیا
120- بابان عه‌بدولكه‌ریم – رۆژنامه‌نووس و توێژه‌ری‌ ده‌رونی‌ – سلێمانی‌
121 – ره‌وه‌ز هه‌ڵكه‌وت – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – هۆڵه‌ندا
122 – سه‌میر نوری – نوێنه‌ری کوردستانی هاوپه‌یمانێتی جیهانی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان
123 – به‌ختیار نادر – سلێمانی‌
124 – هێژا مه‌هدی‌ عه‌زیز – سلێمانی‌
125 – به‌شدار عوسمان – رۆژنامه‌نووس
126 – ئازاد به‌كر – به‌ریتانیا
127 – رێبوار فه‌تاح – ئه‌ڵمانیا
128 – عه‌لی‌ مه‌حمود – نوسه‌رو چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – هه‌ولێر
129 – توانا نوری‌ – به‌ریتانیا
130 – عه‌باس نادر – مامۆستا – هه‌ولێر
131 – مه‌جید دڵنیا – نوسه‌ر – ئه‌ڵمانیا
132 – یوسف مه‌نتك – نوسه‌ر – ئه‌ڵمانیا
133 – رێبین ته‌ها – سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ گه‌ران – كه‌لار
134 – ئازاد غه‌ریب – ئه‌ندازیار – سوید
135 – ئیسماعیل مه‌لا عه‌بدولڵا – پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین – سوید
136 – چالاكی‌ موهه‌ندیس – پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین – سوید
137 – د.شه‌عبان مزوری‌ – پزیشك – سوید
138 – د.هیوا ئه‌مین – پزیشك – سوید
139 – عه‌بدولكه‌ریم سه‌ركه‌ش – نوسه‌ر – سوید
140 – هێمن زرار – به‌ریتانیا
141 – رزگار شوانی‌ – رۆژنامه‌نووس – سوید
142 – كیوماس ئه‌لیاسی‌ – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – سوید
143 – خدر كوردستانی‌ – ئه‌ندامی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كسانی‌ كوردستان – سوید
144 – نه‌به‌ز لۆڤا – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – هه‌ولێر
145 – یونس سیڤه‌ر – رۆژنامه‌نووس – نه‌رویج
146 – ئاسۆ عه‌زیز – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – نه‌رویج
147 – فائیزه‌ فوئاد – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – كه‌ركوك
148 – هه‌ردی‌ مه‌حمود – ئه‌مه‌ریكا
149 – د.ناجی‌ گوڵپی‌ – پزیشكی‌ ڤێترنه‌ری‌ و چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – هه‌ڵه‌بجه‌
150 – ته‌ها ره‌ئوف – نوسه‌ر – ئه‌ڵمانیا
151 – ڤیان عه‌بدولره‌زاق – مامۆستا – سوید
152 – شێرزاد عه‌زیز – نوسه‌ر – سوید
153 – حه‌مه‌ عه‌لی‌ – بنه‌ماڵه‌ی‌ قوربانیانی‌ ئه‌نفال – هۆڵه‌ندا
154 – پێشه‌وا شێرزاد – خوێندكار – ده‌ربه‌ندیخان
155 – قوبادی‌ جه‌لیزاده‌ – شاعیرو دادوه‌ر – سلێمانی‌
156 – ئاڤا فارس – خوێندكاری‌ زانكۆ و رۆژنامه‌وان – كوردستان
157 – ئیڤان شاسوار – ده‌رمانساز – سوید
158 – دیلمان زێوه‌ر – ئه‌مه‌ریكا
159 – نه‌وزاد فه‌رهاد – رۆژنامه‌نووس و مامۆستا – كه‌لار
160 – هه‌ردی‌ مه‌حمود – خوێندكار – به‌ریتانیا
161 – شادمان محه‌مه‌د ئه‌مین – سلێمانی‌
162 – ئیسماعیل ئیبراهیم – عه‌ربه‌ت
163 – نه‌به‌ز گۆران – رۆژنامه‌نووس – سلێمانی‌
164 – سه‌فین عوسمان حاجی‌ – خوێندكار – هه‌ولێر
165 – عادل عه‌بدولره‌حمان محه‌مه‌د – ئه‌ندازیار – ده‌ربه‌ندیخان
166 – یادگار فایه‌ق – راگه‌یاندنكارو مامۆستای‌ زانكۆ – سلێمانی‌
167 – ماردین ئیبراهیم – شاعیر
168 – ئه‌رسه‌لان پیرۆت – نه‌رویج
169 – زه‌مه‌ند بابان – ئه‌ڵمانیا
170 – زامدار ئه‌حمه‌د – رۆژنامه‌نووس – كۆیه‌
171 – عوسمان ئه‌حمه‌د – دانیمارك
172 – كاوه عومه‌ر – ئه‌ندامی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كرێكاری‌ چه پی‌ عێراق
173 – سیروان ره‌فعه‌ت – شانۆكار – ده‌ربه‌ندیخان
174 – كۆیار ره‌ئوف – چالاكوانی‌ مافی‌ مرۆڤ – به‌ریتانیا
175 – رێبین فەتاح – رۆژنامەنووس و توێژەری کۆمەڵایەتی – هەولێر
176 – ئامینه‌ محه‌مه‌د عوسمان – ماسته‌ر له‌ئه‌ندازیاری‌ كاره‌با – نه‌مسا
177 – هۆشه‌نگ كه‌ریم – هه‌ولێر
178 – به‌ختیار پیرخزری – چالاکی سیاسی – به‌ریتانیا
179 – هەنگاو هاشم- ڕۆژنامەنوس – كوردستان
180 – ئومێد عیسا – پێشمەرگەی دێرین – سوید
181 – عه‌بدولره‌حمان دێواری ـ ئه‌ندازیار و نوسه‌ر ـ هه‌ولێر
182 – دارا محمد – نه‌رویج
183 – هه‌ناسه‌ عوسمان – ژنی‌ ماڵه‌وه‌ – دوكان
184 – عه‌بدولڵا ساڵح – به‌ریتانیا
185 – شێخ سه‌ڵاح – سلێمانی‌
186 – نه‌وزاد عه‌زیز – كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ – نه‌رویج
187 – ئاری‌ به‌هادین – به‌ریتانیا
188 – پاڤێڵ عه‌بدولره‌حمان عه‌بدولكه‌ریم – رۆژنامه‌نووس و خوێندكار – ده‌ربه‌ندیخان
189 – ناسیح عه‌بدولره‌حیم – رۆژنامه‌نووس و چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید
190 – جیهاد محه‌مه‌د – نوسه‌ر
191 – ئاكۆ كه‌ریم – رۆژنامه‌نووس – سلێمانی‌
192 – بروا عوسمان مه‌حمود – خوێندكار – ده‌ربه‌ندیخان
193 – تاریق تاوگۆزی‌ – فینله‌ندا
194 – تاژان عه‌لی‌ – خوێندكار – ده‌ربه‌ندیخان
195 – ئارام به‌شاره‌ت – كرێكار – سلێمانی‌
196 – نه‌جم قادر – كرێكار – به‌لجیكا
197 – سه‌لام عه‌بدولڵا – نوسه‌رو چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – خانه‌قین
198 – ئه‌میر عه‌لی‌ – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – خانه‌قین
199 – ئه‌یوب گه‌رمیانی‌ – كرێكار – به‌لجیكا
200 – چنار عه‌لی‌ – خوێندكاری‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌
201 – شه‌وبۆ قادر – خانه‌نشین – هه‌ولێر
202 – فاتیمه‌ قاسم – ژنی‌ ماڵ – هه‌ولێر
203 – ژوان عوسمان شارباژێری‌ – كارمه‌ند – ئه‌ڵمانیا
204 – د.حه‌كیم عه‌بدولكه‌ریم – چاودێری‌ سیاسی‌ – ده‌ربه‌ندیخان
205 – به‌دریه‌ حه‌لاوه‌ – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – سویسرا
206 – مه‌هاباد صاڵح – كرێكار – سلێمانی‌
207 – حسێن صاڵح – هه‌ڵسوراوی‌ كرێكاری‌ – سلێمانی‌
208 – خونچه‌ موسلیم – رۆژنامه‌نووس – هه‌ولێر
209 – سه‌میره‌ كه‌ریم – رۆژنامه‌نووس – هه‌ولێر
210 – ئاشتی‌ شاباز – رۆژنامه‌نووس – هه‌ولێر
211 – یاسین كه‌ریم – رۆژنامه‌نووس – سلێمانی‌
212 – ژیان یاسین – خوێندكاری‌ زانكۆ
213 – رێبوار فه‌تاح كه‌ریم – ژمێریار – ئه‌ڵمانیا
214 – دیار عه‌لی‌ نه‌جم – خوێندكار – به‌لجیكا
215 – خالید عومەر – چالاکوانی مەدەنی – ئەمریکا
216 – لوقمان مه‌حمود – كرێكار – به‌لجیكا
217 – تاهیر عیسا – فینله‌ندا
218 – بەڵێن ئیسماعیل – هه‌ڵسوراوی کرێکاری – سلێمانی
219 – فوئاد قەرەداغی – نووسەر – سلێمانی
220 – ئاسۆ حه‌مه‌ساڵح – ئه‌ڵمانیا
221 – ئارال كاكل – رۆژنامه‌نووس – هه‌ولێر
222 – سۆزان مه‌ولود – به‌ریتانیا
223 – ره‌وا ئه‌مجه‌د ئه‌مین – هه‌ولێر
224 – كاروان جه‌عفه‌ر – مامۆستا – ته‌كیه‌
225 – ته‌نیا محه‌مه‌د – شاعیر – رانیه‌
226 – پایزه‌ ئه‌حمه‌د – نوسه‌رو شاعیر – به‌ریتانیا
227 – هێمن كه‌ریم خورشید – شاعیر – له‌نده‌ن
228 – په‌خشان مسته‌فا – كوردستان
229 – هۆشمه‌ند قادر– ده‌رچووی‌ زانكۆ – چه‌مچه‌ماڵ
230 – سیروان سه‌عید – له‌نده‌ن
231 – دیار عه‌زیز شه‌ریف – نوسه‌ر – هه‌ولێر
232 – دیار عه‌زیز مسته‌فا – رۆژنامه‌نووس
233 – یاسین ئامێدی‌ – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – به‌لجیكا
234 – ئه‌نوه‌ر نوری‌ – هه‌ڵسوراوی‌ سیاسی‌ – ئه‌ڵمانیا
235 – لوقمانی‌ حاجی‌ كه‌ریم – نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس
236 – ساڵح میراوده‌لی‌ – نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس
237 – خانزاد ره‌شید مسته‌فا – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌
238 – سه‌ڵاح مه‌زن – چالاكی‌ سیاسی‌ – هه‌ولێر
239 – نیاز عه‌بدولڵا – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ و رۆژنامه‌نووس – هه‌ولێر
240 – ده‌شتی‌ مه‌ولود حه‌مه‌د ئه‌مین – كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ – ته‌قته‌ق
241 – ئاراس مسته‌فا عه‌زیز – كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ – كۆیه‌
242 – ئاشتی‌ ئاسایش حه‌مه‌ سه‌عید – كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ – كۆیه‌
243 – هه‌رێم عه‌بدولره‌حمان حه‌وێز – كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ – كۆیه‌
244 – سۆران ئه‌بوبه‌كر – كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ – كۆیه‌
245 – ته‌یمور حه‌سه‌ن هه‌ڵه‌بجه‌یی‌ – مامۆستا – هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید
246 – د.گۆران عه‌بدولڵا – پزیشك – به‌ریتانیا
247 – ته‌نیا كورد محه‌مه‌د – پارێزه‌ر – سلێمانی‌
248 – پێشره‌و ئیسماعیل – كرێكار – به‌لجیكا
249 – نزار بێجان – میدیاكار – زاخۆ
250 – هێرش شوكری‌ – میدیاكار – ئاكرێ
251 – بێریڤان جابر – میدیاكار – ئامێدی‌
252 – روگه‌ش عیزه‌دین – مامۆستا – كه‌ركوك
253 – قادر بڵباس – خوێندكار – هه‌ولێر
254 – محه‌مه‌د عه‌زیز – میدیاكار – هه‌ولێر
255 – نازم محه‌مه‌د – كارمه‌ند – زاخۆ
256 – زیكرا شه‌ریف – مامۆستا – ئاكرێ
257 – سه‌عید ئارمان

About admin

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top
Marquee Powered By Know How Media.