بەرشلۆنە هیچ گۆڵچییەکی ناوێت
Posted by: admin
7. حوزهیران 2013
in وەرزش
Leave a comment
پێنجشەممەی ئەمڕۆ دەزگاکانی راگەیاندن دووپاتیانکردەوە کە یانەی بەرشلۆنە بەنیاز نییە بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ هیچ گۆڵچیەکدا بکات، دوای ئەوەی ڤیکتۆر ڤاڵدێز لێدوانی دابوو لەسەر مانەوەی لە بلاوگرانا.
یانەی بەرشلۆنە لەو بڕیارەی پاشگەزبووەوە کە بۆند لەگەڵ گۆڵچی نوێدا ئیمزا بکات لە گواستنەوەی هاوینەدا بۆ وەرزی داهاتوو، لەئێستادا یانە کەتەلۆنییەکە زیاتر بیری لە بەهێزکردنی هێڵی بەرگرییە، چونکە زیاتر کێشەکانی لەو هێڵەدا چڕبوونەتەوە، لەبەرئەوە یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو هەردوو گۆڵپارێزەکەی “ڤیکتۆر ڤاڵدێز و مانوێل پینتۆ” بەرگری لە تۆڕی گۆڵەکەی بکەن.
بلاوگرانا لەگەڵ ئەوەشدا ڤیکتۆر ڤاڵدێزی سەرپشککردووە لە گواستنەوەی زستانەی وەرزی داهاتوودا گفتوگۆبکات لەگەڵ هەر یانەیەکی تر کە خۆی بیەوێت.
2013-06-07