سێ شه‌ممه‌ , ئایار 21 2024
You are here: Home / وەرزش / گومان دەکرێت میسی یارییبکات

گومان دەکرێت میسی یارییبکات

لە کێبڕکێی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2014ی بەرازیل، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کاتژمێر 1:05 دەقیقەی ئەمشەو میوانداری هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا دەکات لەنێو یاریگای مۆنۆمنتڵ لە بیۆنس ئایرێسی پایتەختی ئەرجەنتین.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ریزبەندی کۆمەڵەکەیدا لە پلەی یەکەم دەبینرێت بەکۆکردنەوەی 24 خاڵ و لەپێش هەڵبژاردەی ئیکوادۆرەوەیە بە جیاوازی چوار خاڵ، ئەم یارییەی تانگۆ دوای ئەو یارییە دێت کە توانیان لەنێو خاکی پۆلیڤیا بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی پێبهێنن کە ئەو یەکسانبوونە تامی بردنەوەی دەدا لەبەرئەوەی لە کەشێکی توندی ژینگەیدا یارییەکەیان ئەنجامدا.
سەبارەت بەو یارییە گومان لە بەشداریکردنی میسی دەکرێت لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆ، دوای ئەوەی تووشی پێکان هات لە یاریی یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بەڵام پشکنینە پزیشکییەکان ئاماژە بەچاکبوونەوەی لیۆ میسی دەکەن لەو پێکانەی، بەڵام تائێستا دیار نییە راهێنەر یاریی پێدەکات یان نا.
ئەلیخاندرۆ سابێللای راهێنەری تانگۆ بۆ ئەم رووبەڕووبوونەوەیە هێرشبەری هەڵبژاردەی رۆما ئیریک لامێلای بانگهێشتکردووە شانبەشانی هەریەکە لە لاڤێزی  و دی ماریاو هیگواین بجەنگێت.
هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیاش لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدایە بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا بەرامبەر هەڵبژاردەی فەنزوێلا شکستی هێنا بەگۆڵێکی بێبەرامبەر.
گۆڵکاری ئەم پاڵاوتنەش تائێستا لیۆنێل میسی-یە بە تۆمارکردنی 9 گۆڵ و گۆنزالۆ هیگواین لە پلەی دووەم دێت بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ و فاڵکاویش بە تۆمارکردنی 6 گۆڵ لە پلەی چوارەم دێت.

About admin

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top
Marquee Powered By Know How Media.