رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستارزی ئینگلیزی رایگه‌یاند كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گرنگی ده‌دات به هه‌ردوو به‌رگریكاری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ده‌یڤد لویزی به‌رازیلی و برانسیلاڤ ئیڤانۆڤیچی سربی.
پێشبینی ده‌كرێت یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بۆ ئه‌و دوو یاریزانه بڕی 40 ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینی ته‌رخان بكات كه 30 ملیۆن جونه‌ی بۆ لویز داناوه و بڕی 10 ملیۆن جونه‌ی بۆ ئیڤانۆڤیچ.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی چێڵسی جۆزیه مۆرینهۆ پشت به‌و دوو به‌رگریكاره نابه‌ستێت و ده‌یه‌وێت بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانی تردا مۆربكات و ئاره‌زوو ده‌كات به‌رگریكاری یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی یاكیم مانگالا بهێنێته یانه‌ی چێڵسی و بیكاته شوێنگره‌وه‌ی لویز.
یانه‌ی چێڵسی به نیازه یاریزانی تریش په‌لكێشی ریزه‌كانی بكات له‌وانه دانێللی دی رۆسی یاریزانی رۆماو ئیدنسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری یانه‌ی ناپۆلی.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌م ماوه‌یه‌دا گرنگی زۆر به‌و به‌رگریكاره به‌رازیلیه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی كاپتنی به توانای یانه‌كه كارلۆس پۆیۆل بگرێته‌وه.