You are here: Home / زانستی / زۆرینەی گەڕەكانی كەلار و ناحیەكانی دەروبەری گرتۆتەوە

زۆرینەی گەڕەكانی كەلار و ناحیەكانی دەروبەری گرتۆتەوە

تیمەكانی خۆپاراستنی تەندروستی لە گەرمیان 12 هەڵمەتی دەرمانرێژكردن ئەنجام دەدەن
جی نیوز
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان، بەمەبەستی لەناوبردنی ئەو مێشوو و مێروانەی زیانبەخشن، 12 هەڵمەتی دەرمان رشتن ئەنجام دەدات و لەنێویاندا تەواوی گەڕەكەكانی ناحیەكانی پێباز و رزگاری دەرمانرێژ دەكەن.
محەمەد مەدحەت، بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانە، بە gnewsی راگەیاند : لەماوەی مانگی رابردوودا “مانگی ئایار” تیمەكانمان 12 هەڵمەتی دەرمان و دوكەڵرێژكردنی “رش = بە عەرەبی”ئەنجامداوە لە قەزای كەلار و ناحیەو گوندەكانی دەوروبەری. رونیشیكردەوە: لەو میانەدا، بەشی زۆری گەڕەكەكانی كەلار و تەواوی گەڕەكەكانی ناحیەكانی رزگاری و پێباز، دەرمانرێژكراون.
بەوتەی ناوبراو، ئامانج لەم هەڵمەتە، لەناوبردنی ئەو مێشوولەو مێرووە زیانبەخشانەیە، كە مەترسییان هەیە لەوەی نەخۆشی بگوازنەوەو زیان بە تەندروستی مرۆڤ بگەیەنن.
محەمەد مەدحەت، ئەوەشی رونكردەوە: بەشێكی زۆر لە حاویە و زبڵدان و شوێنەكانی فڕێدانی پاشەڕۆیان دەرمانڕێژ كردووە، ئەمە سەرباری قەسابخانەكان و ئەو ئۆتۆمبیلانەی كە كاری كۆكردنەوەی خاشاكیان پێدەكرێت.

 

About admin

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top
Marquee Powered By Know How Media.