لە ڕێگەی نوێترین ئەپڵیکەیشنی وێبگەڕی گۆگڵ کرۆمەوە ئەتوانی دیزانی ماڵەکەت بکەی بە ئاسانترین شێوە.
ئەم ئەپڵیکەیشنە چەندین خزمەتگوزاری لەخۆ گرتووە لەوانە:
١- ببینی دیزانی ماڵەکەت بە شێوەی ٣ دووری(3D)
٢- چەندین جۆر کەل و پەلی ناوماڵی تێدایە بە رەنگ و دیزانی جیاواز
٣-ئەتوانی لەڕێگەی( gallery)ەوە، چەندین بیرۆکەو دیزانی ئامادەكراو ببینی و کۆپی بکەی لەگەڵ توانای گۆڕانکاری تێیدا .
٤-سەیڤ کرنی ئەو پرۆژەیەی کە دیزانت کردووە پاشان ناردنی بۆ بەشی گەلەری بۆ سود وەرگرتن لە پرۆژەکەت لەلایەن بەکارهێنەرانی دیکەوە.
*ئەوەی پێویستە بۆ ئەم ئەپڵیکەیشنە تەنها ئیمەیڵێکە لەجۆری gmail وە وێبگەڕی گۆگڵ کرۆمە وەکو لە وێنەکەی خوارەوەدا
روونکراوەتەوە .
https://chrome.google.com/webstore
ئەمەش ڕووکاری سەرەکی ئەپڵیکەیشنەکەیە
ئەمەش ڕووکاری سەرەکی ئەپڵیکەیشنەکەیە