لاپ‌تۆپ یه‌كێكه له‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنییانه‌ی كه له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدایه و كۆمپانیاكان له ململانێی دروستكردنی لاپتۆپی باشتر و سه‌رنجراكێشتردان، كۆمپانیای (ره‌یزه‌ر)ی ئه‌مریكی لاپتۆپێكی نوێی راگه‌یه‌اند كه بۆته جێی سه‌رنجی زۆرێك له هه‌واداران و سایته ته‌كنه‌لۆژییه‌كان.
كۆمپانیای ره‌یزه‌ری ئه‌مریكی، تایبه‌ت به دروستكردنی ئامێر و یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش، به‌رواری 31ی ئایار، له رێوره‌سمێكدا نوێترین لاپتۆپی خۆیان راگه‌یاند كه خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه و سه‌رنجراكێشه.
دیارترین تایبه‌تمه‌ندی ئامێره‌كه بریتییه له باریكییه‌كه‌ی كه ته‌نها 0.66 ئینچه، خاوه‌ن رام-ێكی 8 گێگابایت و هارد درایڤێكی قه‌باره 128 گێگابایته (ده‌كرێت به‌رزبكێته‌وه بۆ 256 و 512 گێگابایت).
كێشی ته‌نها 1.8 كیلۆگرامه و خاوه‌ن پرۆسێسه‌ری (كواد كۆر 7i ئینتێڵ)ه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه زۆر گونجاوی ده‌كه‌ن بۆ كاركردن و یاریكردن.