دوو شه‌ممه‌ , ئایار 20 2024
You are here: Home / كوردستان (page 3)

Category Archives: كوردستان

Feed Subscription

ئەم مانگە دەرماڵەی وارسی شەهیدان خەرجدەكرێت

255510962013_-00 (1)

دوای بڕیاردان لە خەرجكردنی دەرماڵە بۆ هاوسەر و منداڵانی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان رایدەگەیەنێت كە ئەم مانگە ئەو دەرماڵەیە خەرجدەكرێت. فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوەكان بەgnewsی راگەیاند: دوای دەرچوونی بڕیاری خەرجكردنی دەرماڵە بۆ هاوسەر و منداڵی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمەوە، وەزارەتی شەهیدان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانییەوە دەستیكرد بە رێكخستنی ئەو دەرماڵەیە، بۆئەوەی ... Read More »

مەلا بەختیار : یەکێتیی سەربەخۆیی خۆی سەلماند

images (3)

مه‌لا به‌ختیار، پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك له‌كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌مئه‌ندام بووه‌كانی سه‌نگه‌ر كردو له‌دیدارێكیشدا، رایگه‌یاند “به‌یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی، هه‌موو ئه‌و فاڵانه‌مان به‌تاڵكرده‌وه‌، كه‌ بۆ یه‌كێتیی ده‌گیرانه‌وه‌و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێتیی نیشتمانی-یشمان سه‌لمانده‌وه‌”. له‌سه‌ره‌تای ئه‌و دیداره‌شدا، كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 8/6/2013، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌شێركۆ شێخ نوری جێگری سكرتێرو به‌كر سدیق كارگێڕی كۆمه‌ڵه‌و جه‌بار كۆزه‌ڕه‌قه‌یی سه‌رۆكی لقی سلێمانی، كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ ... Read More »

سه‌یره‌ گوڵم، له‌و هه‌رێمه‌ راستیش ریسوا ده‌كرێ

419028_552524611455922_1976877113_n

دانا سه‌عید سۆفی ئه‌رێ گوڵم، مه‌گه‌ر ئه‌ركی په‌رله‌مانتار نیه‌ كه‌ به‌دواداچوون بۆ راستیه‌كان بكات. دروستكردنی لێژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ نه‌هێشتنی گومان و مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر گرنگترین ده‌زگای دیموكراتی له‌و هه‌رێمه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌، ئایا ئه‌مه‌ ئه‌ركی په‌رله‌مانتار نیه‌. سه‌یره‌ هه‌وڵێكی په‌رله‌مانتاران، كه‌ ئامانجی سه‌لماندنی راستیه‌كانه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیادبووبی گوماناوی و نائاسایی رێژه‌ی ده‌نگده‌ر له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌وڵێك كه‌ مه‌به‌ستی پاكی و شه‌فافی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ ... Read More »

عادل موراد: پارتی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كردوه‌ته‌ ده‌زگایه‌كی‌ حیزبی‌

adl-morad-390x242

عادل موراد سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان، ره‌خنه‌ له‌ كاره‌كانی‌ پارتی‌ ده‌گرێت‌و رایده‌گه‌یه‌نێت فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیان كردوه‌ته‌ ده‌زگایه‌كی‌ حیزبی‌. له‌به‌رانبه‌ر وته‌كانی‌ سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتیدا، به‌رپرسی‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌نده‌یكانی‌ ده‌ره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت فه‌رمانگه‌كه‌یان فه‌رمانگه‌یه‌كی‌ دیبلۆماسییه‌‌و دوره‌ له‌كۆنتڕۆڵی‌ حیزبی‌. عاد موراد له‌راپۆرتێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌تدا پارتی‌ به‌وه‌تۆمه‌تبارده‌كات ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌پۆسته‌ حكومیه‌ باڵاكانی‌ هه‌رێمی‌ بۆ خۆی داگیركردوه‌، ئه‌و رایگه‌یاندوه‌ “فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ ... Read More »

250 ریكخراو كه‌سایه‌تی‌ داواده‌كه‌ن وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌

rekawt-wazer2-390x259

زیاتر له‌250 رێكخراوه‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌‌و كه‌سایه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ، داواده‌كه‌ن په‌رله‌مان وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بانگهێشت بكات‌و متمانه‌ له‌وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ وه‌ربگرێته‌وه.، به‌هۆی‌ ده‌رهێنانی‌ چاوی‌ حه‌وت نه‌خۆشه‌وه‌. له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ نێردراوه‌، 250 رێكخراو كه‌سایه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ “كه‌مپینی‌ چاو هه‌ر چاوه‌”یان پێكهێناوه به‌هۆی‌ ده‌رهێنانی‌ چاوی‌ حه‌وت نه‌خۆشه‌وه‌ له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر، ئه‌و رێكخراوانه‌ چه‌ند داواكاریه‌كیان خستوه‌ته‌ روو. له‌ خاڵێكی‌ داواكاریه‌كه‌یاندا هاتووه‌ “ده‌ستبه‌جێ ... Read More »

ده‌میرتاش ده‌رئه‌نجامی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئاشكراده‌كات

0-damirtssh-1_thumb_medium303_209

(سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ ئاشتی‌‌و دیموكراسی‌ (BDP) ڕایگه‌یاند، (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) سه‌رۆكی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان به‌رخودانی‌ پاركی‌ گه‌زی‌ به‌رزنرخاندووه‌. ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فورات بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و شانده‌ی‌ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی‌ ئۆجه‌لانیان له‌ئیمراڵی‌ كردووه‌، پێكهاتوون له‌(سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی‌ (BDP)‌و (په‌روین بۆڵدان) سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ (BDP)، هه‌روه‌ها دوای‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ شانده‌كه‌ ده‌میرتاش هه‌ندێك ورده‌كاری‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ خستووه‌ته‌ڕوو، باسی‌ له‌وه‌كردووه‌، بارودۆخی‌ ته‌ندروستی‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان باشه‌‌و وتی‌:”ئێمه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا ئاستی‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ قۆناغی‌ ... Read More »

خزمێكی‌ مامۆستا عومه‌ری‌ مه‌كته‌به‌ هۆكاری‌ مردنه‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كا

amary-maktaba-amm_thumb_medium314_175

خزمێكی‌ مامۆستا عومه‌ری‌ مه‌كته‌به‌ (عومه‌ری‌ مه‌كته‌به‌) كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، بڕیاره‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو، ته‌رمی‌ مامۆستا عومه‌ری‌ مه‌كته‌به‌ بگاته‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، مامۆستا عومه‌ر به‌هۆی‌ جه‌ڵته‌ی‌ ده‌ماغه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌. (جوتیار حه‌سه‌ن) خوشكه‌زای‌ مامۆستا (عومه‌ری‌ مه‌كته‌به‌) كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ شاری‌ سلێمانی‌، ڕاگه‌یاند، بڕیاره‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو (13-6-2013) به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژی‌ (23)ی‌ مانگی‌ (جۆزه‌ردان)ی‌ ساڵی‌ (2713)ی‌ كوردی‌، ته‌رمی‌ مامۆستا عومه‌ری‌ ... Read More »

جنديانى راگه‌یاندنی گۆڕان دائه‌تاشێ

83914762013_555

ئۆفیسی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ڵامی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ نیه‌تی راگه‌یاندنی گۆڕان باش تێ ده‌گه‌ین كه‌ مه‌به‌ستیان له‌و هێرشه‌ ناڕه‌واو داتاشینانه‌ چییه‌. له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی ئۆفیسی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌وه‌ش هاتووه‌، یه‌كێتی هه‌میشه‌، له‌ راگه‌یاندن و له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیشدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور یه‌كخه‌ری ریزه‌كانی گه‌لی كوردستان بێت نه‌ك لێكترازێنه‌ر، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌ ... Read More »

حاكم قادر: كه‌س ناتوانێت به‌تاكڕه‌وی بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستور بدات

images (1)

حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌س ناتوانێت به‌تاكڕه‌وی بڕیار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم بدات، ده‌شڵێت ده‌بێت ده‌ستوری‌ هه‌رێم بۆ یه‌كخستنه‌وه‌و یه‌كڕیزیی و ئاشتكردنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد بێت نه‌ك دوورخستنه‌وه‌‌و لێكترازان. تادێت ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم به‌تایبه‌تی‌ له‌نێوان سه‌ركرده‌ باڵاكانی‌ نێوان یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور، په‌ره‌ده‌سه‌نن و له‌تازه‌ترین ... Read More »

گۆڕێكی‌ به‌كۆمه‌ڵ له‌شاری هه‌ولێر

shwenawar462013-b

دوای‌ دوو رۆژ گه‌ڕان له‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ كارگه‌ی‌ قیری‌ هه‌ولێر پێنج رووفات دۆزرانه‌وه‌ و به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان ئه‌و پێنج كه‌سه‌ له‌ رێكخستنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان بوون له‌ شاری‌ هه‌ولێر ، دوای‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و  گولله‌ بارانكردن له‌و گۆره‌به‌كۆمه‌ڵه‌ نێژراون. فوئاد عوسمان وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند: دوای‌ دوو رۆژ له‌ كاركردنی‌ تیمه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدانی‌ هه‌رێم ... Read More »

Scroll To Top
Marquee Powered By Know How Media.
Free Web Hosting