دوو شه‌ممه‌ , ئایار 20 2024
You are here: Home / زانستی / (یەك ملیۆن پرسیار و وەڵام دەربارەی سێكس) چاپ كرایەوە

(یەك ملیۆن پرسیار و وەڵام دەربارەی سێكس) چاپ كرایەوە

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، كتێبی (یەك ملیۆن پرسیار و وەڵام دەربارەی سێكس)ی وەك خۆی لەدوو بەرگدا، بۆ جاری دووەم چاپكردەوە.

دەزگای سەردەم، كتێبی (یەك ملیۆن ملیۆن پرسیار و وەڵام دەربارەی سێكس)-ی بەتیراژی 1500دانە چاپكردەوە، چاپكردنەوەی ئەم كتێبە دوای ئەو هەڕەشانە دێت كەلەڕێگەی نامەو تەلەفۆنەوە لەلایەن چەند گروپ و كەسێكەوە هەڕەشە لە(سۆزان جەمال ) وەرگێڕی كتێبەكە كراو داوای كۆكردنەوەی دەكرا لە بازاڕدا، بەڵام وەك پێشتریش سۆزان جەمال ئاماژەی پێدا بۆ راگەیاندنەكان كە ئامادە نییە كتێبەكە كۆبكاتەوە.

لەدوای ئەو هەڕەشانەی كە كرایە سەر وەرگێڕی كتێبەكە، چەندین ناوەند و حزبی سیاسی و هاوكات لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەكەمپینێكدا پشتگیری خۆیان بۆ وەرگێڕی كتێبی (1 ملیۆن پرسیار و وەڵام دەربارەی سێكس) دەربڕی.

جێ ئاماژەیە لەسەرەتای مانگی ئایاردا، كتێبی (یەك ملیۆن پرسیار و وەڵام دەربارەی سێكس) لەدوو بەرگدا كە لەنووسینی د.فەوزییە دریع و وەرگێڕانی سۆزان جەمال-ە، لەهەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە، دوای ئەوەی كتێبەكە لە بازاڕدا نەماو داخوازییەكی زۆری هەبوو، لەئێستادا دوبارە كتێبەكە چاپ و بڵاوكراوەتەوە.

About admin

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top
Marquee Powered By Know How Media.