You are here: Home / زانستی / نەبەز گۆران ” هەولێر قسەی خۆی كرد

نەبەز گۆران ” هەولێر قسەی خۆی كرد

هەولێر قسەی خۆی كرد

نەبەز گۆران
بە بروای من. ئەمرۆ هەولێر دەنگێكی جیاوازی تێدا بوو. دەنگێك كە بە پارتی ووت: دوای (17) ساڵ كاركردنی پارتی لەو شارەدا. ئەمرۆ هەولێر بەو حزبەی ووت ئەم شارەی هی تۆ نیە. راستە یادی یەكێتی بوو. بەڵام جۆرێك بوو لە دەنگ بەرزكردنەوە بەرامبەر پارتی. جۆرێك بوو لە نارەزایەتی كە بە پارتی ووت هەرگیز ئەم شارەی ئێمە نابێت بە هی تۆ. ئەم گردبوونەوەیە ئەگەرچی گردبوونەوەیەك بوو بۆ یادی حزبێك. بەڵام ئەو حزبە لەو شارەدا دەسەڵات نیە. ئەتوانین بڵێین یەكێتیەكانی هەولێر و دەوروبەری لە یادی حزبەكەیاندا دوای (17) ساڵ كاركردنی پارتی لەو شارەدا. بە گوێی پارتیدا هاواریانكرد هەولێر نابێتە هی تۆ. ئەگەر چی تۆ وەك حزبێكی دەسەڵاتدار هەموو پنتەكانی ژیانی ئەم شارە داگیربكەیت. لە كۆتایدا ئێمە پێتدەڵێین شار هی ئێمەیە نەك تۆ. ئەمە مەسیجێكی روونی هەولێریەكان بوو بۆ پارتی كە ئەمرۆ بینیمان.

- هەر لەو شوێنەش بارزانی وتی دەبێت دەستوور بچێتە راپرسیەوە. كۆسرەت رەسول لەهەمان شوێندا ئەو قسەیەی رەدكردەوە و بە دەنگێكی بەرزی یەكیتیانەوە ووتی ئەم پرۆژە یاسای دەستوورە دەبێت بچێتەوە بۆ پەرلەمان. ئەمە هەمان دەنگی یەكێتیەكانە. ئەم هاوارەی كۆسرەت رەسوڵ هاواری راستەقینەی یەكێتیەكان بوو. دەنگی ئەوانەشە كە نایانەوێت دەستوورێكی ستەمكارانە بەسەر وڵاتەكەماندا تێپەرێت. ئەم قسەیەی كۆسرەت رەسوڵ بزمارێك بوو لەو پرۆژە یاسایی دەستوورەی كە پارتی دەیەوێت تێپەرێت. بزمارێكیش بوو لەو هەوڵەی كە دەیەوێت بە پشت بەستن بە دەستوورێكی ستەمكارانە ئەم وڵاتە تاریكبكات. وتەكانی كۆسرەت رەسوڵ وتەیەكی ئازایانەبوو. وتەیەك بوو پێی وتین یەكێتی لەسەر دەستوور نایەوێت یاری بە چارەنووسێكی تاریكەوە بكات. وتەیەك بوو روناكیەكی خستە بەردەم پرۆژە یاسای دەستوور كە بەمەیلی حزبێك تێناپەرێت.
دەستتخۆش یەكێتی بۆ ئەو ئازایەتیەی ئەمرۆ لە هەولێردا نەخێرت بۆ ئەو پرۆژە یاساییەكرد كە ئایندەی وڵاتەكەمان تاریك دەكات.

About admin

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top
Marquee Powered By Know How Media.