مه‌لا به‌ختیار، پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك له‌كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندام بووه‌كانی سه‌نگه‌ر كرد‌و له‌دیدارێكیشدا، رایگه‌یاند “به‌یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی، هه‌موو ئه‌و فاڵانه‌مان به‌تاڵكرده‌وه، كه بۆ یه‌كێتیی ده‌گیرانه‌وه‌و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێتیی نیشتمانی-یشمان سه‌لمانده‌وه”. له‌سه‌ره‌تای ئه‌و دیداره‌شدا، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 8/6/2013، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌شێركۆ شێخ نوری جێگری سكرتێر‌و به‌كر سدیق كارگێڕی كۆمه‌ڵه‌و جه‌بار كۆزه‌ڕه‌قه‌یی سه‌رۆكی لقی سلێمانی، كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه ... Read More »
Category Archives: هەواڵ
Feed Subscriptionسه‌یره گوڵم، له‌و هه‌رێمه راستیش ریسوا ده‌كرێ
دانا سه‌عید سۆفی ئه‌رێ گوڵم، مه‌گه‌ر ئه‌ركی په‌رله‌مانتار نیه كه به‌دواداچوون بۆ راستیه‌كان بكات. دروستكردنی لێژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ نه‌هێشتنی گومان و مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر گرنگترین ده‌زگای دیموكراتی له‌و هه‌رێمه كه هه‌ڵبژاردنه، ئایا ئه‌مه ئه‌ركی په‌رله‌مانتار نیه. سه‌یره هه‌وڵێكی په‌رله‌مانتاران، كه ئامانجی سه‌لماندنی راستیه‌كانه سه‌باره‌ت به زیادبووبی گوماناوی و نائاسایی رێژه‌ی ده‌نگده‌ر له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌وڵێك كه مه‌به‌ستی پاكی و شه‌فافی هه‌ڵبژاردنه‌كانه ... Read More »
عادل موراد: پارتی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كردوه‌ته ده‌زگایه‌كی حیزبی
عادل موراد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ره‌خنه له كاره‌كانی پارتی ده‌گرێت‌و رایده‌گه‌یه‌نێت فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیان كردوه‌ته ده‌زگایه‌كی حیزبی. له‌به‌رانبه‌ر وته‌كانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیدا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌نده‌یكانی ده‌ره‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت فه‌رمانگه‌كه‌یان فه‌رمانگه‌یه‌كی دیبلۆماسییه‌و دوره له‌كۆنتڕۆڵی حیزبی. عاد موراد له‌راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تدا پارتی به‌وه‌تۆمه‌تبارده‌كات ژماره‌یه‌كی زۆر له‌پۆسته حكومیه باڵاكانی هه‌رێمی بۆ خۆی داگیركردوه، ئه‌و رایگه‌یاندوه “فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ... Read More »
ده‌میرتاش ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئاشكراده‌كات
(سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی (BDP) ڕایگه‌یاند، (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رخودانی پاركی گه‌زی به‌رزنرخاندووه. ئاژانسی هه‌واڵی فورات بڵاویكرده‌وه، ئه‌و شانده‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئۆجه‌لانیان له‌ئیمراڵی كردووه، پێكهاتوون له(سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی (BDP)و (په‌روین بۆڵدان) سه‌رۆكی فراكسیۆنی (BDP)، هه‌روه‌ها دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شانده‌كه ده‌میرتاش هه‌ندێك ورده‌كاری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، باسی له‌وه‌كردووه، بارودۆخی ته‌ندروستی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان باشه‌و وتی:”ئێمه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا ئاستی به‌ره‌وپێشچوونی قۆناغی ... Read More »
چوار ملیۆن یۆرۆ ئەنچیلۆتی دەنێرێتە ریاڵ
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسا یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر رۆیشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا بەبڕی 4 ملیۆن یۆرۆ. ئەو رۆژنامەیە دووپاتیکردەوە کە یانە فەرەنسییەکە ئامادەیی دەربڕیوە کە رازییە بەڕۆیشتنی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە بۆ یانە ئیسپانیەکە بەبڕی چوار ملیۆن یۆرۆ، ئەو مەرجەش لەبەرئەوەیە کە ئەنچیلۆتی گرێبەستی ساڵێکی تری ماوە لەگەڵ ئەو یانەیەدا. یانەی ریاڵ مەدریدی ... Read More »
خزمێكی مامۆستا عومه‌ری مه‌كته‌به هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكراده‌كا
خزمێكی مامۆستا عومه‌ری مه‌كته‌به (عومه‌ری مه‌كته‌به) كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی ئاشكرایكرد، بڕیاره به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، ته‌رمی مامۆستا عومه‌ری مه‌كته‌به بگاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مامۆستا عومه‌ر به‌هۆی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. (جوتیار حه‌سه‌ن) خوشكه‌زای مامۆستا (عومه‌ری مه‌كته‌به) كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی، ڕاگه‌یاند، بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو (13-6-2013) به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژی (23)ی مانگی (جۆزه‌ردان)ی ساڵی (2713)ی كوردی، ته‌رمی مامۆستا عومه‌ری ... Read More »
حاكم قادر: كه‌س ناتوانێت به‌تاكڕه‌وی بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستور بدات
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌س ناتوانێت به‌تاكڕه‌وی بڕیار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بدات، ده‌شڵێت ده‌بێت ده‌ستوری هه‌رێم بۆ یه‌كخستنه‌وه‌و یه‌كڕیزیی و ئاشتكردنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد بێت نه‌ك دوورخستنه‌وه‌و لێكترازان. تادێت ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی له‌نێوان سه‌ركرده باڵاكانی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستور، په‌ره‌ده‌سه‌نن و له‌تازه‌ترین ... Read More »
یادگارییەکانی کرێکارێکی بەنگلادیشی لەکوردستان(١)
لاوەند نەوزاد ھەلاو ھەلاو.. من ھەڤاڵ تێکۆشەر ئێوە عەبدولقادر داکاتار کرێکار بەنگلادیش لەکوردستان. سەلام کەلام. من یەک مانگ پێش دیسان ھاتم کوردستان کاکا. کوردستان دیسان لەناو موشکیلە. دەستوور قوڕبەسەر دروست کرد ھەڵڵا پارتی یەکێتی گۆڕان ئیسلامی. دەستوور بوو فڕفڕۆک لەبەر حزب! دەستوور زۆر گوناح نامورتاح! پارتیمان دیموکرات کوردستان گۆت: ئیللا بیللا میللەت دەبی رەش رووت بدا دەنگ دەستوور عەیار بیست ... Read More »
“مەریوان وریا قانع و ئاراس فەتاح رەخنە لە بارزانی دەگرن
بارزانی نە گوتاربێژێکی باشە، نە زمانزانێکی باشە، نە قسەکەرێکی کاریگەرە، نە کەسێکە توانای موناقەشەکردنی هەیە، نە خاوەنی خەیاڵێکی سیاسییە بتوانێت ئیعجابی تایبەت بە کەسایەتی خۆی دروستبکات”. Read More »
یەكیتی بۆ بەرزانی : سازانی نیشتمانی
سەبارەت بەو نامەیەی سەرۆكی هەرێم كە كۆتایی مانگی رابردوو ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی كرد، لەبارەی پرسی دەستور، لەوبارەیەوە ئازاد جندیانی وتەبێژی رەسمی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رايگەیاند: رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو نامەیە. وتیشی: لە مەكتەبی سیاسی لەبەر رۆشنایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی كە ماوەیەك لەمەو پێش سازكراو تێیدا بڕیاردرا كە بە ... Read More »