سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریی كانتۆنی جزیره له لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆKNN ڕایگه‌یاند: سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕڤانانی كورد له خۆرئاوای كوردستان، شكستهێنانه به پیلانی ئاكه‌په له باكووری كوردستان, هه‌ر ئه‌وه‌یش هۆكاری سه‌ركه‌تنی هه‌ده‌په بوو له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانی ڕابردووی په‌رله‌مانی توركیادا, وتیشی: له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا, هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنێكی تر تۆمار ده‌كات, سه‌ركه‌تنی هه‌ده‌په‌ش سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی گه‌لی كوردستانه . Read More »
Monthly Archives: تشرینی یه‌كه‌م 2015
پێشنیاری یه‌كگرتنی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كرێت
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له فراكسیۆنی گۆڕان، پێشنیاز ده‌كات فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق و پارێزگاكان بكرێنه یه‌ك فراكسیۆن. بێستون فایه‌ق، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ KNN ناردوه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕان و یه‌كێتی په‌یام و ڕوئیای سیاسی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه‌و ده‌نگده‌ر و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌یه‌كه‌وه نزیكه سه‌ركرده‌و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانیان دۆست و هاوڕێی یه‌كن، به ... Read More »
ده‌میرتاش: له‌یه‌كی مانگی داهاتوودا ئه‌نجامێكی باشتر له 7ی حوزه‌یران به‌ده‌ست ده‌هێنین
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند: له‌یه‌كی مانگی داهاتوودا ئه‌نجامێكی باشتر له 7ی حوزه‌یران به‌ده‌ست ده‌هێنن، له‌باره‌ی قۆناغی دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ده‌ڵێت: ئیتر توركیا به حكومه‌تی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌ده‌برێت. سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه راسته‌وخۆ وه‌ڵامی پرسیاری ده‌نگده‌رانی دایه‌وه‌و له‌باره‌ی فشاره‌كانی سه‌ر هه‌ده‌په‌و میدیاكانی توركیا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه رایگه‌یاند: سه‌رباری فشاره‌كان، ئه‌وان به‌و توانا سنورداره‌ی هه‌یانه هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌ده‌ن‌و له‌یه‌كی مانگی ... Read More »
چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گه‌رمیان هه‌ڕه‌شه‌ی لافاویان له‌سه‌ره
فراكسیۆنی گۆڕان: كرده‌وه‌كانی پارتی كوده‌تاو سڕینه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیه له‌هه‌رێم
فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه و جێهان له پێشلیكارییه‌كانی پارتی ئاگادار ده‌كاته‌وه، ده‌شلێت داوای پاراستنی یاسا و حكومه‌تیان له‌پارتی كردوه ئاشكراشی ده‌كات تائێستا هیچ ئاماده‌كاریه‌كیان نیه بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ حزبێك كه په‌رله‌مانی داگیركردوه . هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: هیچ نیه‌تێك نیه بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دا و ئاماده نین ... Read More »
مه‌رجی یه‌په‌گه بۆ چوونی هێزێكی دیكه بۆ رۆژئاوای كوردستان
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كوردی له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، خۆی كرده خاوه‌نی ده‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌كانی خۆرئاوا و ئاشكرای كرد، ئه‌وان بڕیاری چوونی ئه‌و هێزانه‌یان داوه بۆ خۆرئاوای كوردستان، ده‌سته‌ی پاراستنی كانتۆنی كۆبانێ وه‌ڵامی ئه‌نه‌كه‌سه‌ی دایه‌وه. (عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كانتۆنی كۆبانێ ڕایگه‌یاند: هه‌ر هێزێك جگه له یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌ئێستادا بێته خۆرئاوای كوردستان، پێویسته دۆخی تایبه‌تی خۆرائاوا له‌به‌رچاو بگرێت. ئاماژه ... Read More »
گۆڕان: بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه نێوه‌ندگیری قبوڵ ده‌كه‌ین
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌ینێت، مه‌رجی گۆڕان بۆ ده‌ستپێكردنی دانیشتنمان له‌گه‌ڵ پارتیدا، ده‌ستبه‌ركاربوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانمانه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان. هۆشیار عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عیراق راگه‌یاند: “داوامان له پارتی كردووه رێز له یاسا و حكومه‌ت و ده‌زگا شه‌رعییه‌كان بگرێت”. وتیشی: “ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكی نێو ماڵی كوردی و عیراقیش بۆ ... Read More »
سلێمانی.. رێگه له‌نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك ده‌گیرێت
له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رێگه نه‌درا به‌نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ زانیارییه‌كیان پێنه‌گه‌یشتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌بێت بنیشێته‌وه، به‌ڵام دواتر له‌به‌غدا نیشته‌وه. له‌ئێستاشدا ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی زانیاری ورد‌و نوێ له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌وه ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه كه‌سێكی دانیشتووی شاری هه‌ولێر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا هه‌بووه‌و فڕۆكه‌كه‌ش چه‌كی تێدا بووه، به‌ڵام له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی چه‌كه‌كان پاكه‌تی ... Read More »