پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كوردی له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، خۆی كرده خاوه‌نی ده‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌كانی خۆرئاوا و ئاشكرای كرد، ئه‌وان بڕیاری چوونی ئه‌و هێزانه‌یان داوه بۆ خۆرئاوای كوردستان، ده‌سته‌ی پاراستنی كانتۆنی كۆبانێ وه‌ڵامی ئه‌نه‌كه‌سه‌ی دایه‌وه. (عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كانتۆنی كۆبانێ ڕایگه‌یاند: هه‌ر هێزێك جگه له یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌ئێستادا بێته خۆرئاوای كوردستان، پێویسته دۆخی تایبه‌تی خۆرائاوا له‌به‌رچاو بگرێت. ئاماژه ... Read More »
Category Archives: سیاسی
Feed Subscriptionگۆڕان: بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه نێوه‌ندگیری قبوڵ ده‌كه‌ین
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌ینێت، مه‌رجی گۆڕان بۆ ده‌ستپێكردنی دانیشتنمان له‌گه‌ڵ پارتیدا، ده‌ستبه‌ركاربوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانمانه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان. هۆشیار عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عیراق راگه‌یاند: “داوامان له پارتی كردووه رێز له یاسا و حكومه‌ت و ده‌زگا شه‌رعییه‌كان بگرێت”. وتیشی: “ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكی نێو ماڵی كوردی و عیراقیش بۆ ... Read More »
رووداوەکانی ھاتووچۆ کەمبۆتەوە
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان لە ماوەی یەک مانگدا لە سنووری گەرمیان بەھۆی ٣٠ رووداوی ھاتووچۆوە، شەش ھاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و ھەروەھا ٢٢٠ ھاوڵاتی برینداربوون. بە وتەی سەرچاوەیەکیش رێژەی رووداوەکان٥٠لەسەد کەمبۆتەوە. لێپرسراوی راگەیاندنی ھاتووچۆی گەرمیان مولازم کارزان مەجید راگەیاند؛ لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا “ئایار” لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ٣٠ رووداوی ھاتووچۆ تۆمارکراون کە بەھۆیانەوە شەش ھاوڵاتی گیانیان لە ... Read More »
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: سه‌رۆك تاڵه‌بانی دووباره نابێته‌وه
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی، بیرمه‌ند و په‌رله‌مانتاری عیراق، ، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك كۆمار زیانێكی گه‌وره‌ی له عیراق داوه‌و له‌م دۆخه‌ی ئێستادا وڵات پێویستی به ژیری سه‌رۆك تاڵه‌بانییه، راشیگه‌یاند كه “شه‌رمه بۆ ئه‌و كه‌سانه كه لێره‌وله‌وێ لێدوان بۆ كه‌ناڵ و سایته‌كان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێگه و گه‌وره‌یی مام جه‌لال، چونكه بابه‌تێكی له‌و جۆره نابێت بكرێته بابه‌تێك موزایه‌ده‌ی سیاسی پێوه‌بكرێت”. ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه ... Read More »
یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن
هه‌ردوو لایه‌نی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن “یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی” به‌نیازی ده‌سه‌لاتن و رایده‌گه‌یه‌نن كه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم ده‌كه‌ن. محمه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند”كاك نه‌وشیروان پێیوایه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن زۆرینه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌ده‌ست ده‌هێنن و ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، بۆیه دیاره لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن مافی خۆیانه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنن و ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرن”. محمه‌د ... Read More »
بۆئه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی بگۆڕێت، پێویسته سیستمی حیزبایه‌تی له‌هه‌رێمدا بگۆڕین”
نه‌وشیروان مسته‌فا ڕایگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی بگۆڕێت، پێویسته سیستمی حیزبایه‌تی له‌هه‌رێمدا بگۆڕین. رۆژی دووشه‌ممه له‌دووه‌م رۆژی كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكانی كه‌لار، رانیه، پشده‌ر، ده‌ربه‌ندیخان، دوكان، شاره‌زور و هه‌ڵه‌بجه كه‌له هۆڵی زه‌رگه‌ته‌ی مه‌كۆی سه‌ره‌كی له سلێمانی به‌ڕێوه‌چو، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وته‌یه‌كدا له‌سه‌ر پرسی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حیزب و حكومه‌ت هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و رایگه‌یاند: ” ئێمه كه ... Read More »
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رژمێری ئاشكرا ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، دهسهلاَتدارانی عێراق له‌كاتی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریه‌كی ڕاست و دروستدا زیانیان پێده‌گات به‌وه‌ی كه‌چیتر نه‌توانن یاری به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن. له‌وباره‌یه‌وه “دانا سه‌عید سۆفی” ئه‌ندامی فراكسیۆنی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی نه‌وادا ووتی: ئه‌وانه‌ی كهدهسهلاَتدارن له‌به‌غدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له‌وه‌ی كه‌ئه‌گه‌ر سه‌رژمێریه‌كی ڕاست و دروست ئه‌نجامبدرێت ئه‌وا ئه‌وكاته ئه‌وان ناتوانن یاری به‌ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن ، چونكه ... Read More »
سبه‌ینێ تۆماركردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌سبه‌ینێوه تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستپێده‌كات كه خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید ده‌كه‌ن. سیروان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق راگه‌یاند: بڕیاره له‌سبه‌ینێوه 11-6 ده‌رگا بۆ تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه بكرێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید بكه‌ن، ماوه‌ی تۆماركردنه‌كه‌ش تا 30ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وامده‌بێت. وتیشی: تۆماركردنی ناوی كاندیداكانی ... Read More »
له‌كه‌ركوك پێنج تیرۆریست ده‌كوژێن.. یه‌كێكیان پشتێنی بۆمبڕێژكراوی پێبوه
له‌ناوچه‌ی ره‌شادی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك له‌ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سوپا‌و تیرۆریستان پێنج تیرۆریست كوژران. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6/10 له‌ناوچه‌ی ره‌شاد كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای كه‌ركوك – تكریت شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و تیرۆریستان رویداوه‌و تیرۆریستان هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر سریه‌یه‌كی سوپای عیراق. سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و هێرشه‌دا پێنج تیرۆریست كوژراون كه یه‌كێكیان ... Read More »
ئەم مانگە دەرماڵەی وارسی شەهیدان خەرجدەكرێت
دوای بڕیاردان لە خەرجكردنی دەرماڵە بۆ هاوسەر و منداڵانی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان رایدەگەیەنێت كە ئەم مانگە ئەو دەرماڵەیە خەرجدەكرێت. فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوەكان بەgnewsی راگەیاند: دوای دەرچوونی بڕیاری خەرجكردنی دەرماڵە بۆ هاوسەر و منداڵی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمەوە، وەزارەتی شەهیدان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانییەوە دەستیكرد بە رێكخستنی ئەو دەرماڵەیە، بۆئەوەی ... Read More »